ئیخوان موسلمین له‌ رێگه‌ی گه‌نجینه‌كانی لیبیا هاوكاری توركیا ده‌كات شیکاری

نوچەنێت:

ماڵپه‌ڕی سكای نیوز عه‌ربی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ توركیا ده‌سه‌ڵاتدارانی لیبیا ناچار ده‌كات، قه‌ره‌بووی پڕۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانی ساڵی (2011) بكاته‌وه‌‌، مورته‌زا قه‌رنفیل سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، "حكومه‌تی لیبیا په‌له‌ ده‌كات له‌ گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ یاساییه‌كان بۆ سەر‌فركردنی ملیارێك و (100) ملیۆن دۆلار بۆ كۆمپانیا توركییه‌كان،وەک یەکەم بڕى دانەوەى قەرز دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی".

ئه‌نقه‌ره‌ به‌رده‌وامه‌ له ‌به‌هێزكردنی مانه‌وه‌ی خۆی له‌ لیبیا، به‌رده‌وامیش ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته وه‌رده‌دات‌، توركیا به‌ ئاشكرا له‌رێگه‌ی لایه‌نه‌ نزیكه‌كانی له‌ناوخۆی لیبیا فشار دروست ده‌كات بۆ په‌سندكردنی بودجه،‌ به‌بێ ئه‌و هه‌موارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لیبیا داوای ده‌كات، كه‌ نابێت سامانی لیبیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی لیبییه‌كان خه‌رج بكرێت، ئه‌و فشارانه‌ی لایه‌نگرانی توركیا به‌ ‌په‌له‌كردن له‌ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی لیبیا شرۆڤه‌ ده‌كرێت.

لیبیا 19 ملیار دۆلار قەرزارى تورکیا

رۆژی هه‌ینی یه‌كێك له‌ پیاوی كاری توركیا له‌ لێدوانیكی راگه‌یاند، "نزیكه‌ی (100) كۆمپانیای توركی  له‌ ناچارن ده‌ست له‌كاره‌كانیان هه‌ڵگرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كانیان ته‌واوبكه‌ن، كه‌ بڕه‌كه‌ی به‌ (19) ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، له‌دوای رووداوه‌كانی (2011) به‌های دڵنیایی تایبه‌ت به‌های ئه‌و پڕۆژانه‌ ده‌گاته‌ یه‌ك ملیار و (700) ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها له‌ ئه‌گه‌ری وه‌ستانیشی یه‌ك ملیار و (300) ملیۆن دۆلار زیان به‌ ئامێر و کەلوپەلە‌كانیان ده‌گەینێت.

 

چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووری توركیا له‌ رێگه‌ی گه‌نجینه‌كانی لیبیا

له‌پاڵ ئه‌و قه‌ره‌بووانه‌ی كه‌ توركه‌كان به‌بێ هاوبه‌شیپێكردنی دەز‌گاكانی لیبیا له‌دیاریكردنی، یا تێچوونی ئەو پرۆژانەى ئەنجامیانداوە‌، توركیا هه‌وڵده‌دات قازانجی تر بكات، له‌ رێگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پڕۆژه‌كان له‌ژێر ناوی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان.

سه‌رۆكی توركیا ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بووی داڕوخانی ئابووری وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه‌، كه‌ له‌و ماوه‌یه‌ لیرە به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رانبه‌ر دۆلار دابه‌زی، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا، بۆیه‌ ئه‌ردۆغان هه‌وڵده‌دات سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێ بدۆزێته‌وه‌، وه‌ك دیاره لە‌ لیبیای دۆزیته‌وه‌، به‌كرده‌یش پێشتر رێككه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی ئابووریان له‌گه‌ڵ فائیز سه‌ڕاجی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی پێشوو واژۆكردووه‌، به‌تایبه‌ت رێككه‌‌وتن بۆ دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی لیبیا.

 

په‌نابردن بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی

مه‌حمود غه‌نودی لێكۆڵه‌ر و چاودێری سیاسی پێی وایه‌، "پێویسته‌ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی توركیا بخرێته‌ به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تی، جه‌ختشی له‌سه‌ر یاسایی نه‌بوونی داواكارییه‌كانی توركیا بۆ شایسته‌ داراییه‌كان كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت، ئه‌وا ده‌بێت دوای پێهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌رده‌وام بێت، كه‌ ره‌زامه‌ندی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی تازه‌ هه‌ڵبژێردراو وه‌رگرتبێت، وە ده‌سه‌ڵاتێكی نوێ بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی بڕیاره‌ ده‌ستوورییه‌كانی".

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ په‌سندكردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی حكومه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی لیبیا به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدلحه‌مید دیبێ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ش عه‌قلیه‌ ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لییبا ئاماژه‌ی به‌وه‌ ده‌كرد، "هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ بابه‌تی په‌ره‌پێدان هه‌یه‌، كه‌ بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناروونه".

له‌ میانه‌ی دیداری عه‌قیله‌ ساڵح له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ری سه‌رۆكی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ باره‌گای هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ ره‌جمه‌ی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا، ساڵح رایگه‌یاند، "به‌نده‌كانی بودجه‌ دیاریكراوه‌، به‌ڵام به‌شی بودجه‌ی په‌ره‌پێدان زیاده‌ڕه‌وی زۆری تێدایه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری خراپ به‌كارهێنانی هه‌یه‌‌".

سه‌باره‌ت به‌ پێشبینیه‌كانی بۆ داهاتووش گوتی، "له‌ راستیدا به‌ ئاماده‌بوونی حه‌فته‌ر ده‌ڵێم، قۆناغی داهاتوو قۆناغێكی سه‌خته‌، گرنگتره‌ له‌ قۆناغه‌كانی رابردوو، پێویسته‌ یه‌ك ده‌ستبین، یه‌ك ئامانجمان هه‌یه‌، ئێمه‌ له‌ ژێر سایه‌ی به‌زه‌یی كه‌س نین، كه‌س ملكه‌چمان ناكات".

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ عه‌بدوناسر نه‌عاس ئه‌ندامی لیژنه‌ی بانكی مه‌ركه‌زی لیبیا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ سكای نیوز عه‌ره‌بی راگه‌یاند، "چه‌ندین لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی فشار له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن بۆ په‌سندكردنی بودجه‌". له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، " ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خاڵه‌كانی په‌ره‌پێدان رێكبخات، كه‌ بۆته‌ جێگه‌ی مشتومڕ، ‌ ئه‌وه‌ش بۆ زانینی سه‌رفكردنی راسته‌قینه‌ی بودجه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ خاڵی بودجه‌ی ته‌نگه‌تاویش ناڕوونی تێدایه‌، بۆیه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ره‌".

نه‌عاس له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی، سه‌رسوڕمانی خۆی له‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كۆمپانیا توركییه‌كان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، "گرنگتر له‌و قه‌ربووكردنه‌وه‌یه‌،‌ ده‌رچوونیانه‌ له‌ لیبیا، له‌و تونێله‌ تاریكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمپانیا توركییه‌كان له‌سه‌روی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كه‌، ته‌نیا ئه‌گه‌ر زانیارییەك کە هه‌بێت ئێمه‌ نه‌یزانین،‌ ئه‌وه‌ شتێكی تره‌".

 

رێكخستنه‌وه‌ی دارایی یاخود بودجه‌

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی نه‌عاس ئاماژە بەوەدەکات، "حكومه‌تی ئێستا ده‌سه‌ڵاته‌كانی زۆر سنورداره‌، كاتیشی زۆر كه‌مه‌ رێگه‌ی نادرێت ئه‌و دۆسیانه بهێنێته‌ پێشه‌وه‌، ته‌نیا ئه‌گه‌ر له‌پشته‌وه‌ كاری تر هه‌بێت، به‌ واتای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ كاتێكی تر".

سه‌باره‌ت به‌ قه‌ربووكردنه‌وه‌ی كۆمپانیا توركییه‌كان رایگه‌یاند، "ده‌كرێت حكومه‌تی لیبیا قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، چونكه‌ سه‌vفكردنی پاره‌ له‌دەسەڵاتى بانكی ناوه‌ندیه‌، به‌گوێره‌ی رێكخستنی دارایی 1له‌سه‌ر 12، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سیاسییه‌".

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ ماڵپه‌ڕی سكای نیوز عه‌ره‌بیان راگه‌یاند، "سه‌دیق كه‌بیر پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی لیبیا ماوه‌یه‌كه‌ هه‌وڵده‌دات بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كۆمپانیا توركییه‌كان، ته‌نانه‌ت به‌بێ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجه‌ی له‌سه‌ریانه، كه‌‌ به‌رده‌وامیدانه‌ به‌كاركردن له‌به‌رانبه‌ر پێدانی شایسته‌ داراییه‌كان به‌دوای یه‌كتردا، له‌وه‌شدا خالید مه‌شری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌ ئیخوان و هاوپه‌یمانی توركیا، هاوكاری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ده‌كات بۆ ده‌ستوه‌ردان له‌و دۆسیه‌یه‌ له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ به‌هه‌ر جۆرێك بێت، ئه‌وه‌ش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی توركیایه‌.

 

توركیا بەچەکدارە بەکرێگیراوەکان گرەوی ئابووری دەکات

له‌ چوارچێوه‌ی میكانزمی فشكاره‌كانی توركیا‌ بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی لیبیا به‌رده‌وامیدانه‌ به‌ ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، هه‌روه‌ها ئابووری لیبیا ده‌كاته‌ گره‌وێك بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌ نایاساییه‌كانی هاوپه‌یمانی توركیا، توركیا به‌رده‌وام به‌ ڕه‌وانه‌كردنی چه‌كدارانی سووریا بۆ لیبیا‌ رووبه‌ڕووبوو‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری سكای نیوز عه‌ره‌بی ئاشكرای كرد، "توركیا به‌رده‌وام له‌كاتی ئاڵوگۆڕی چه‌كداره‌كان ژماره‌ی كه‌متری ده‌برده‌ ده‌ره‌وه‌ و زیاتری ده‌هێناوە بۆ لیبیا".

سه‌رچاوه‌كه‌ نمونه‌ی به‌وه‌ هێنایه‌وه‌، كۆتا كاروان كه‌ لیبیای جێهێشت، فڕۆكه‌یه‌ك بوو نزیكه‌ی (130) سه‌ربازی له‌ سووریا هه‌ڵگرتبوو، به‌ڵام ئه‌و فڕۆكه‌ی رۆژی دواتر نیشته‌وه‌ زیاتر له‌ (250) سه‌ربازی هه‌ڵگرتبوو، له‌ مانگی رابردوو فرۆكه‌خانهى‌ لیبیا پێشوازی له‌ پێنج گه‌شت‌ كردووە، کە له‌ توركیا هاتبوون و چه‌كدار و كه‌لوپه‌لیان هه‌ڵگرتبوو.

ئەم چه‌كدارانه ئابووری لیبیا لاواز ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، توركیا خاوه‌نی مووشه‌كی دوورهاوێژی خۆیه‌تی له‌ جۆری سه‌كاریا و تانكی سه‌ربازی و چه‌ند كه‌لوپه‌لی تری سه‌ربازی و فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری بێفڕۆكه‌وانی جۆری به‌یره‌قداری2، لەگەڵ  سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی مووشه‌كی كوركوت و سیسته‌می هۆكی به‌رگری مام ناوه‌ند.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین