دانا گاز کارەکانی لە هەرێمی کوردستان فراونتر دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانا گازی ئیماراتی پاتریک ئەلمان ورد، پلانی کۆمپانییەکی بۆ فراونکردنی کارەکانی و دۆزینەوەی گازی سروشتی زیاتر لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

لە بارەی پلانی داهاتوویان ، پاتریک وتی" پێشبینی دەکەین لە داهاتوودا گازی سروشتی دەبێتە فاکتەرێکی گرنگی بازارەکانی وزە، بە تایبەت لە پێڕەوکردنی سیاسەتی سفر کاربۆن و پاراستنی ژینگە".

هەروەها وتی" لە هەرێمی کوردستان کار بۆ دۆزینەوەی گازی سروشتی زیاتر دەکەین و بۆ ئەو مەبەستە کۆمپانیای دانا گاز بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دۆزینەوەی 250 ملیۆن پێ سێجای گازی سروشتی تا نیسانی 2023".

ئەم لێدوانانەی کۆمپانیای دانا گاز لە کاتێکدایە، کۆمپانیاییە ئیماراتیەکە هەڵکشانی پارە نەقدییەکانی لە 2021ــدا بۆ 185 ملیۆن دۆلار لە هەرێمی کوردستان راگەیاند ، ئەم بەرزبوونەوەیە بەراورد بە 5 ساڵی رابردوو بە رێژەی ٪106 بەرزبۆتەوە، هاوکات پشکەکانی دانا گاز لە گەڵ کۆمپانیای بیرل پترۆلیۆم  کە ٪35ــە، لە نیوەی یەکەی 2021، بە ڕێژەی ٪85 بەرزبۆتەوە و لە 47 ملیۆن دۆلارەوە بووە بە  87 ملیۆن دۆلار.

 سەرۆکی کۆمپانیای دانا گاز لەبارەی پیدانی شایستە داراییەکانی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتی" لە ساڵی 2017ــیەوە ڕێککەوتنمان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و ساڵانە شایستە داراییەکانی ئێمەیان خەرجکردووە، جگە لە ساڵی 2019 و  سەرەتای ساڵی 2020 نەبێت، هاوکات لە ساڵی 2021ــدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستحەقی دانا گازی خەرجکردووە و چاوەروانین بڕی پارەی ماوە لە چارەگی سێ یەمی ئەمساڵدا وەربگرین".

وێڕای لیکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا، داهاتی کۆمپانیای دانا گاز ڕوو لە هەڵکشانە و لە چارەگی یەکەمی 2021ـــدا، داهاتی دانا گاز بە ڕێژەی ٪41 بەرزبۆتەوە ، واتە داهاتی ئەو کۆمپاناییە لە 62 ملیۆن دۆلار بۆ 88 ملیۆن دۆلار بەرزبۆتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین