گرێبەستى دیزاینکردنى هێڵى شەمەندەفەرى کوردستان واژۆکرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ کۆمپانیایەکى ئەڵمانى گرێبەستێکی بۆ دیزاینکردنی پڕۆژەی هیڵی شەمەندەفەرى هەرێمى کوردستان واژۆکرد.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئێستا لە ئەڵمانیە بە کورستان24ی راگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای (deutsche bahn) گرێبەستێکیان واژۆکردووە بۆ دیزاینکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان.

وەزیرەى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاماژە بەوەش دەکات، کە دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر، وا دەکات هەرێمی کوردستان بباتە قۆناغێکی نوێی پێشکەوتن لەرووی ئابووری و گەشتیاری و بازرگانییەوە.

جێگەى ئاماژەیە، پێشتر وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەکاتی خوێندنەوەی کارنامەی وەزارەتەکەیدا لە کابینەی نۆیەم رایگەیاندبوو، کار بۆ ئەوە دەکەن هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان دروست بکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین