ئەمریکا بەشێک لە سزاکانی سەر ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە کۆنگرێسی راگەیاندووە، بە مەبەستی دەستپێڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بەو داراییانەی خۆی کە لە وڵاتانی ژاپۆن و کۆریای باشوور، دەستیان بەسەردا گیراوە، بەشێک لە سزا بازرگانییەکانی سەر ئێرانی هەڵوەشاندووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی تەمووزی ٢٠٢١، تۆڕی میدیایی "ئێران ئێنتەرنەشناڵ" بڵاوی کردەوە، هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانە دەبێتە هۆی ئەوەی داراییەکانی ئێران بە بێ پێشێلکردنی یاسا، ئازاد بکرێن. 

وەزیری دارایی کۆریای باشوور و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، رۆژی هەینی لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری ونیزی ئیتالیا، رێککەوتن سەبارەت بەو داراییانەی ئێران کە لە کۆریای باشوور دەستیان بەسەردا گیراوە، پێکەوە هاوکاریی بکەن. 

هەڵوەشاندنەوەی سزاکان رێک لەو رۆژەدا ئەنجام درا کە وەزارەتی دادی ئەمریکا، هەواڵی پووچەڵکردنەوەی پیلانێکی دەزگای هەواڵگریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ رفاندنی مەسیح عەلی نژاد، ژنە رۆژنامەنووسێکی بە رەچەڵک ئێرانی دانیشتووی ئەمریکای، لە لایەن FBIوە بڵاو کردەوە. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین