بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى لابرد کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ناکۆکییەکانى لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى، پافڵ تاڵەبانى ئەمڕۆ پێشگرى هاوسەرۆکى لە پێش ناوى خۆى برد و لە کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ حەیدەر عەبادى خۆى وەک سەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانى کوردستان ناساند.

ئەمڕۆ دووشەممە (12)ى تەمووزى (2021)، بەپێى ڕاگەیێندراوى نووسینگەى بافڵ تاڵەبانى، ئەمڕۆ لە سلێمانى سەرۆک پافڵ تاڵەبانى لەگەڵ حەیدەر عەبادى سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کۆبوویەوە.

وەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، بەبێ نووسینى هاوسەرۆک، وشەى سەرۆک لە پێش ناوى بافڵ تاڵەبانى دانراوە وەک تاکە سەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانى کوردستان.

نووسینگەى بافڵ تاڵەبانى ئاماژە بەوەش دەکات، سەرۆک بافڵ تاڵەبانى لە دیدارەکەیدا لەگەڵ حەیدەر عەباى، تاوتوێى  ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە.

لە بارەى ناوخۆى هەرێمى کوردستان، بافڵ تاڵەبانى گووتیشى، دەمانەوێت ماڵی کورد رێکبخەینەوە و دیدی ھاوبەشمان ھەبێت بۆ پرسەکان. پێکەوە کوردستان بەرەو کەناری ئارامی و سەقامگیری ببەین، بۆ ئەوەش پێویستمان بە برا و هاوڕێکانمان دەبێت لە هێزەکانى تر.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین