تاڵیبان ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سنووری نێوان ئێران و ئه‌فغانستان داگرت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ستی به‌سه‌ر گرنگترین ده‌روازه‌ی سنووری نێوان ئێران و ئه‌فغانستان داگرت، وته‌بێژی تاڵیبانیش ده‌ڵێت، "ئه‌مرۆ ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ینه‌وه.‌"

ئه‌مرۆ هه‌ینی نۆی ته‌مووزی (2021) ماڵپه‌ڕی (حوڕه‌ی) بڵاویكرده‌وه‌، زه‌بیحوڵا موجاهید وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، "ئه‌مرۆ  ده‌ستیان به‌سه‌ر دەر‌وازه‌ی (ئیسلام قه‌لعه‌)داگرتووه‌، ئێستا ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانمانه، هه‌ر ئه‌مرۆ به‌گه‌ڕی ده‌خه‌ینه‌وه‌‌". ئه‌و ده‌روازه‌یه گرنگترین ده‌وازه‌ی نێوان سنووری ئه‌فغانستانه‌ له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌كه‌وێته‌ ویلایه‌تی هیرات له‌ رۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌. 

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، "هێزه‌كانیان له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان له‌ پێشڕەویدان".

ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ گرنگترین ده‌روازه‌ی سنووری ئه‌فغانستانه‌، زۆربه‌ی بازرگانی نێوان ئێران و ئه‌فغانستان له‌و ده‌روازه‌یه دێت‌، پێشتر حكومه‌تی كابول ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكاى وەرگرتبوو بۆ هاورده‌كردنی گاز و سووته‌مه‌نی له‌ ئێران. 

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كشانه‌وی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ مانگی ئایاره‌وه‌، تاڵیبان هێرشه‌كانی بۆسه‌ر حكومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌ستپێكرده‌وه‌، دوای ئەوەى ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی شیر خانی نێوان تاجیكستان و ئه‌فغانستان، ئه‌وه‌ دووه‌م ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كییه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی تاڵیبان ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیرێت. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین