ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى بۆ پارێزگاى هەڵەبجە کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وا بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى لە کۆبوونەوەیەکى نائاسایى دەنگ بدەن بۆ تەواوکردنى رێکارە یاسایى و کارگێڕییەکانى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە.

بەپێى نووسراوێک کە واژۆى ئازاد محمد أمین، سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى لەسەرە، ئاگادارى سەرجەم ئەندامانى دەکاتەوە، کە وا بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى پارێزگار و جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە، لە کۆبوونەوەیەکى نا ئاساییدا ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى بۆ دەنگدان لەسەرتەواوکردنى رێکارەکانى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە.

هەر وەک لە کارنامەى کۆبوونەوەکەداهاتووە، "یەکەم، دەنگدان بۆ لەسەر پشتگیریکردنى تەواوکردنى رێکارە یاسایى و کارگێڕییەکانى بە پارێزگا بوونى هەڵەبجە لە حکوومەتى عێراقى فیدراڵ."

هەروەها وا بڕیاریشە بە ئامادەبوونى هەرکە لە پارێزگار و جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە ئامادەى ئەم کۆبوونەوە بن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین