وەزیرى رۆشنبیرى داوا دەکات زمانى کوردى هاوشانەى وانەکانى تر بکرێ
نوچەنێت:
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، "لە ساڵی خوێندنی 2016-2017ەوە ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریداوە ئەو خوێندکارانەی قۆناخی 12ی ئامادەیی کە لە کۆلێژەکانی پزیشکی، ئەندازیاری و زانستی وەردەگیرێن و نمرەی وانەی کوردییان کەمە و دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی کۆنمرەیان، دەتوانن لەسەر داوای خۆیان نمرەی زمانی کوردییان بۆ هەژمار نەکرێت".
حەمەى حەمە سەعید پێشیوایە ئەم بڕیارە "بە مانای بە کەم زانین و فەرامۆشکردن و پەراوێزخستنی زمانی کوردی دێت."
وەزیرى رۆشنبیرى لە نووسراوەکەیدا روونیشیكردۆتەوە "لە سۆنگەی ئەوەی کە بڕگەی دووەمی ماددەی دووەمی یاسای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان جەختی لە بایەخدان بە زمانی کوردی و زمانی نەتەوەکانی دیکەی هەرێم و بەرجەستەکردنی گیانی هاووڵاتیبوونی کوردستانی و کرانەوە بەرەو چاوگەکانی کولتووری جیهانی کردووەتەوە، داوا لە بەڕێزتان دەکەین لە پێناو بەرزڕاگرتنی زمانی پیرۆزی کوردی و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییمان، بەو بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا بچنەوە و وانەی زمانی کوردی، هاوشانی وانەکانی دیکە هەژمار بکرێت و پەراوێز نەخرێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment