بەڕێوەبەرى گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم: بۆ رووبەڕووبوونەوەى وشکەساڵى داواى (31) ملیار دینارمان کردووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى وشکاڵى داواى (31) ملیار دیناریان لە حکوومەت کردووە، بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوى هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە (5)ى تەمووزى (2021)، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، رۆژانە دەگاتە دوو ملیۆن و (250) هەزار مەتر سێجا، لەڕێگەی پێنج هەزار و (700) بیر و (91) پرۆژە، واتە ئەو بڕە ئاوەی دابین دەکرێت کەمنەکراوەتەوە بەڵکو زیادیکردووە.

ئارى ئەحمەد لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەى بەوەشکرد، وەک هەنگاوى یەکەم، حکوومەتى هەرێم لە ئێستادا رەزامەندی لەسەر (2) ملیار و (500) ملیۆن دینار دەربڕیوە.

سەبارەت بە کێشەى کەم ئاوى لە پارێزگاى هەولێر روونیکردەوە، ئەو بیرانەی ئاستی ئاوەکەیان زۆر دابەزیوە و پێویستیان بە لێدانەوەی بیری نوێ هەیە، 35 بیرە، پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەو وەرزە 10 بۆ 15 بیری دیکەش هەمان دۆخی بەسەر بێت. سەبارەت بە ژمارەی ئەو بیرانەشی ئاستی ئاوەکەیان دابەزیوە لە نێوان 75 بۆ 80 بیر دەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین