وەزیرى پەروەردە: پێشنیارمان کردووە دەستپێکردنەوەى خوێندن پێشبخرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کورستان دەڵێت، پێنشنیاریان بۆ ئەنجوومەنى وەزیران کردووە، ساڵى داهاتوو ماوەى دەستپێکردنەوەى خوێندن پێشبخرێت.

ئەمڕۆ شەممە (2)ى تەموزى (2021)، ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى هەرێم بە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى لە سلێمانى ڕاگەیاند، لە (24-6-2021) لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەت بڕیار لەسەر ئەوە درا، کە پێشنیار بکەین بۆ ئەنجوومەنى وەزیران ماوەى خوێندن پێش بخرێت.

ئالان حەمە سەعید ڕوونیشکردەوە، دەستپێکردنەوەى خوێندن لە ساڵى داهاتوو بە قۆناغ بەندى بێت و ماوەکەى پێش بخرێت، لە مانگى 1ى 9 قۆناغى یەک تا شەش سەرەتایى، لە 11ى 9، قۆناغى (7و8و9) پاشان لە (16-9) قۆناغى (10و11و12) دەست بە خوێندن بکرێتەوە.

بە وتەى وەزیرى پەروەردە، دەیانەوێ ساڵێکى ئاسایی خوێندن دەست پێبکەنەوە مەبەستیشیان قەرەبۆکردنەوەى خوێندنى قوتابیانە.

دەشڵێت، ڕیژەى چاپکردنى کتێب لە سەدا سەدە بۆ هەموو قۆناغەکان ئامادەیە و لە کاتى خۆیدا پێیان دەگات، ئەمە جگە لەوەى بۆ خوێندنى ساڵى نوێ داوامانکردووە پێداویستى سووتەمەنى بۆ ناوەندەکانى خوێندن دابین بکرێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین