د. بەشیر حەداد: کۆتایى ئەم مانگە 200 ملیار دینارەکەى بەغدا دەگاتە کوردستان کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ ڕاگەیاند، لەم نزیکانە بەغدا (200) ملیار دینارەکە ڕەوانە دەکات و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەوانەى ڕێگرى لە ناردنى شایشتە داراییەکانى هەرێمى کوردستان دەکەن، مەبەستیان موزایەدە و ڕێکلامى سیاسییە بۆ هەڵبژاردانەکان.

ئەمڕۆ شەممە (26)ى حوزەیرانى (2021)، د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى لە سۆران ڕایگەیاند، لیژنەی تەکنیکی بەغدا ئێستا لە هەرێمی کوردستان کاری وردبینی دەکەن، تا ئەوان کارەکانیان تەواو دەکەن بەغدا بڕیاریداوە 200 ملیار دینار بنێرێت.

هەروەها جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق گووتیشى،  تا کۆتایى ئەو مانگە (200) ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

ئەم وتانەى د. بەشیر حەداد لە میانى سەردانیکردنێکى هات لەگەڵ شاندێک بۆ قەزاى سۆران و دەشڵێت، ئەو هێز و لایەنانەى ئاستەنگ دروست  بۆ ناردنى شایستە داراییەکانى هەرێم، ئامانجنیان لەم کارانە،  کۆکردنەوەی دەنگی هاووڵاتییان و رێکلامکرنە بۆ هەڵبژاردنەکان و دەیانەوێ موزادەیەى سیاسى بەوناردنى ئەو بڕە پارەیە بکەن.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین