فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندی مژێ بۆردوومانکرد کوردستانی

نوچەنێت:

بەیانى ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا  گوندێکى نزیکى قەزاى ئامێدییان بۆردوومانکرد و ترسێکى زۆرى لاى خەڵکى ناوچە دروستکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (24)ى حوزەیرانى (2021)، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندێ مژێ –ى سەر بە قەزاى ئامێدییان بۆردوومانکرد، کە بنکەیەکى گەریلاى کردۆتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە زیانى گیانى هەبووە یان نا.

ئەم بۆردوومانەى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لە کاتژمێر (5) بەیانى ئەمڕۆ بووە بۆ سەر گوندى مژێ، کە دەکەوێتە بنارى چیاى گارە.

لە بارەى زیانەکانى ئەم بۆردوومانە، یەکێک لە دانیشتوانى گوندى مژێ بە رووداوى ڕاگەیاندووە،  هیچ زیانێکی گیانی بۆ خەڵکی سڤیل نەبووە، ناشزانرێت گەریلا قوربانی هەبووە یان نا، بەڵام بۆردوومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لاى خەڵکى گوندەکەیان دروستکردووە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین