نێچیرڤان بارزانى: لەگەڵ شاعەبدوڵڵا ئاڵنگارییەکانى ناوچەکەمان تاوتوێکرد کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ شا عەبدوڵڵا شاى ئوردن نێوەڕۆى ئەمڕۆ کۆبوونەوە، نێچیرڤان بارزانیش دەڵێت، لەگەڵ شا عەبدوڵڵا کاری هاوبەش، ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و پرسە هاوبەشەکانمان باسکرد".

ئەمڕۆ چوارشەممە (23)ى حوزەیرانى (2021)، شا عەبدوڵڵا شاى ئوردن پێشوازى لە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد، دواى کۆتاییهاتنى کۆبوونەوەکەیان، سەرۆکى هەرێم لە تویتەرى خۆى ڕایگەیاند، "خۆشحاڵبووم ئەمڕۆ لە عەممان لەگەڵ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م کۆبوومەوە. لەگەڵ شا عەبدوڵڵا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئوردنمان تاوتوێکرد".

ئەمڕۆ بەیانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان گەیشتە ئوردن و لە فڕۆکەخانەى شاژن عەلیا پێشوازییەکى شاهانەى لێکرا، هەروەک ڕۆژى سێشەممە سەرۆکایەتیى هەرێمى ڕاگەیاندبوو، نێچیرڤان بارزانى بە فەرمى لەلایەن شاى ئوردنەوە بانگهێشتکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین