نێچیرڤان بارزانى بۆ ڕەئیسى: هیوادارم پەیوەندیییەکانمان لەسەر بنەماى دراوسێیەتیى باش پەرەى پێبدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە نامەیەکدا پیرۆزبایى لە ئیبراهیم ڕەئیسى دەکات بە بۆنەى هەڵبژاردنى وەک سەرۆکى تازەى کۆمارى ئیسلامیى ئێران.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە نامەیەکەدا کە ئاراستەى ڕەئیسى کردووە، وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن له‌ پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا، "هيواى خواستووه‌ له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكاتيى به‌ڕێزياندا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش زياتر په‌ره‌يان پێبدرێت."

بە پێیى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى لە نامەکەییدا ئاماژەى بەوەش کردووە، "بواره‌كانى هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین