مەسرور بارزانى: سیستەمى بانکى دەبێتە هۆى بەهێزبوونى ژێرخانى ئابوورى کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمرۆ پێشوازى لە غالب موخیف پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق کرد و هەردوولا هاوڕابوون دەربارەى ڕێگریکردن لە سپیکردنەوە و خراپ بەکارهێنانى پارە.

ئەمڕۆ شەممە (19)ى حوزەیرانى (2021)، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق لە دیدارێکدا، باسیان لە پەرەپێدان و هاوکارى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرد، لە پێناو رێکخستنەوەی کەرتی بانکی و رێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی پارە بۆ کاری نایاسایی.

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى نووسینگەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە دیدارەکەدا، جەختی لەوە کردەوە، بانکی ناوەندی مامەڵە لەگەڵ لقی هەرێمی کوردستانی دەکات، کە بنکەکەی لە هەولێرە، و وەک لایەنی فەرمی پەیوەندیدار و تایبەت بە سەرپەرشتیکردنی کاروباری بانکیی لە هەرێم کارەکان ڕایی دەکەن.

لە بەشێکى ترى دیدارەکەدا، مەسرور بارزانى، ئامادەیی هاوکاریی و هەماهەنگیی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق دەربڕی

ڕاشیگەیاندووە، رێکخستنەوەی سیستەمی بانکی، دەکرێ ببێتە بنەمایەکی گرنک و بەهێز بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پڕۆسەی وەبەرهێنان و بەدەستهینانی متمانەی بانک و دامودەزگا داراییە نێودەوڵەتییەکان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین