كۆنسوڵخانەى فەڕەنسا لە هەولێر سەركۆنەى هێرشەكانى سەر پێشمەرگە دەكات کوردستانی

نوچه‌نێت

دواى هێرشەكەى رۆژى شەممە کۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر لە راگەیێندراوێك نیگەرانیی خۆی لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر هێزى پێشمەرگە لە چیای مەتین دەبڕى .

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌وتى حوزه‌یران، ئۆلیڤەر دیکۆتینگنیس، کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر لە راگەیێندراوێکدا  سەبارەت بە هێرەشەكانى پەكەكە بۆ سەر هێزى پێشمەرگە ده‌ڵێ، "پێشمەرگە هێزی شەرعیی هەرێمی کوردستانن و هاوپەیمانیی ئێمەن لە دژی داعش، سەرکۆنەی هەموو دەستدرێژییەک دەکەین بۆ سەرگیان و سەلامەتیان."

لە بەشێكى ترى نووسینەكەى کۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر هاتووه‌،  کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیان و برینداران دەردەبڕی، ئەو کاتەی هێرشیشیان کراوەتەسەر پێشمەرگە لە چوارچێوەی دەستووری فیدراڵیی عێراقی ئەرکی خۆیان جێبەجێكردوە، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی خۆیاندا بوونە.

رۆژی شەممە لە چیای مەتین لە سنووری ئامێدی، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ هێرشیکرایەسەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگە  و پێنج پێشمەرگە شەهید و حەوتی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین