حەیدەر شەشۆ: دەوڵەتى دینى سەرکەوتوو نابێ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى پارتێکى کوردى ئێزدى لە شنگال، باس لە گرنگى دەستوور لەلایەن ئێزدییەکانەوە دەکات و دەشڵێت، دەبێ مافى هەموو پێکهاتەکان لە دەستوورى کوردستان پارێزراو بێ و مافی ئێزیدی لەژێر دروشمی "کوردی ڕەسەن" نەخورێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2) حوزەیران، حەیدەر شەشۆ سەرۆکی پارتی ئێزیدی دیموکرات، لە دیمانەیەکى لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا ڕاگەیاند، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین بەتایبەت پارتى و یەکێتى کە مافی ئێزیدی لە دەستووری هەرێمی کوردستان ڕەچاو بکرێت.

سەرۆکى پارتى ئێزدى دیموکرات، لەسەر مافى ئێزدییەکان ئاماژە بەوەش دەکات، هەموو کاتێک دەڵێن ئێزیدی "کوردی ڕەسەن"ن بەڵام لە واقیع ئەو مافەیان نییە لەبەر ئەوە ئێمە داوادەکەین لە هەرێمی کوردستان وەکو چۆن برایانی مەسیحی و تورکمان لەدەستووردا مافییان دەپارێزرێت، ئێمەش هیوادارین مافی ئێزیدیش وەکو ئەوان ڕەچاوبکرێت.

هەروەها دەشڵێت، “ئێمەی ئێزیدی کوردین و بەدڵنیایشەوە ئێمە کوردی ڕەسەنیین، بەڵام تەنها ئەوەمان ناوێت بڵێین ئێوە کوردی ڕەسەنن، بەڵام مافمان نەبێت، ئێمە بەردەوام داوادەکەین خەڵکی ئێزیدی ئێمەش وەکو خەڵکی کوردستان سەیربکرێن”.

لە بارەى سەرچاوە ئاینییەکانى دەستوورى هەرێمى کوردستان، حەیدەر شەشۆ گوتیشى، ڕێزم هەیە بۆ هەموو ئاینێکی کوردستان بەڵام دەوڵەتێک بەناوی دینی ئەو دەوڵەتە سەرکەوتوو نابێت، دەوڵەت لەسەر بابەتی ئایینی پێکنایەت، ئەمڕۆ کوردستان بەچاوێکی دیموکراتی لە هەموو میللەتی خۆی دەڕوانێت بەتایبەت میللەتی کورد، من ڕێزم هەیە بۆ دینی ئیسلام و هەموو ئایینەکانی تر بەڵام ئەمڕۆ دەبێت مافی میللەتی کورد بپارێزین، بیروباوەڕی میللەتی ئێمە ئیسلام بێت یان مەسیحی یاخود کاکەیی بێت ئێمە ڕێزی لێدەگرین بەڵام ئەگەر بگوترێت دینی ئیسلام دینی کوردستانە ئەوە بابەتێکی زۆر مەترسیدارە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین