پاڵنه‌ره‌كانی توركیا و میسڕ چین بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پهیوهندییەکانیان؟
نوچەنێت:
دوای گه‌یشتنی جۆبایدن به پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مەریكا، گۆڕانكاری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌بیندرێت، ئه‌وه‌ش واته: پاشه‌كشه له گوتاری سیاسی و راگه‌یاندنی توركیا به‌رامبه‌ر هه‌ندێك وڵاتی ئه‌و ناوچه‌یه، به هه‌مان شێوه له رۆژانی رابردوو توركیاش به ڕه‌سمی سه‌ردانی میسڕی كرد بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئەو وڵاتە، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه پچڕاوه.
مێژووی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و میسڕ
توركیا و میسڕ په‌یوه‌ندیى ئایینی و رۆشنبیری و مێژوویی به‌هێز پێكه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه. سروشتی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیيهكانیان وایه، هه‌ندێك جار دۆستانه و هه‌ندێك جار ئاڵۆز بووه.
توركیا له (1925) په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ میسر له‌سه‌ر ئاستی سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كان دروستكرد، پاشان له (1948) ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیاری بۆ ئاستی باڵیۆز به‌رزكردووه.
له‌و كاته‌دا جه‌نگی سارد له نێوان بلۆكی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی بوو، ئه‌وه‌ش شوێنه‌واری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌بوو، كاتێك توركیا به فه‌رمى چووه پاڵ هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و پهیوهندیيهی جه‌مال عهبدوناسڕی سه‌رۆكی كۆچكردووی میسڕ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت دروستی كردبوو.
له سایه‌ی جه‌نگی سارد له كاتی فه‌رمانڕه‌وایی جه‌مال عهبدوناسری سه‌رۆكی میسر په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو وڵاته تێكچوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا بووه ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی به‌غدا، كه به‌ریتانیا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، كه جه‌مال عه‌بدوناسر ئه‌و هه‌وڵه‌ی به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی جیهانی عه‌ره‌بی داده‌نا له لایه‌ن رۆژئاواوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ریی جه‌مال عه‌بدوناسر بوو به ئایدۆلۆژیای عروبه، كه پێی ده‌گوترا ره‌وتی ناسڕی.
هاتنی جۆ بایدن هه‌ردوو وڵاتی ناچاركرد میسر و توركیا پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان بكه‌ن.
له (1958) میسر له‌گه‌ڵ سووریا چوونه یه‌كێتیه‌كی كورت "كۆماری عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو"، كه دراوسێی باشووری توركیا بوو.
ململانێىى دیپلۆماسی سنوورییه‌كانی درێژمه‌ودا بوون، به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزییانه توركیا له چوارچێوه‌ی به‌شداری "هاوپه‌یمانی ناتۆ" به‌نهێنی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل وه‌ڵامی سووریاى دایه‌وه، ئه‌وه له كاتێكدا بوو هیچ گۆڕانكارییه‌ك له رێڕه‌وی په‌یوه‌ندی هه‌ردوو وڵات، چ به‌ره‌وپێشچوونی نه‌رێنی، یاخود ئه‌رێنی رووی نه‌دا، به‌ڵام قه‌یرانی سووریا ــ توركیا له 1998 بووه هۆی بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، ئه‌و كاته میسڕ بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و قه‌یرانه رۆڵی به‌رچاوی بینی، هۆكاری قه‌یرانه‌كانی سووریا و توركیا، پاڵپشتیكردنی پارتی كرێكارانی كوردستانی بوو له لایه‌ن سووریایه‌وه.
له دواى (2000) پهیوهندیيهكانی نێوان توركیا و میسڕ، له لایه‌نی ئابووری گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، له مانگی كانوونی یه‌كه‌می (2005) رێككه‌وتنی ئابووری ئازادیان واژۆكرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له (16)ی مانگی نیسانی (2006) یاداشتانه‌ی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆكرد بۆ باشتركردن و په‌یوه‌ندی سه‌ربازیی دوولایه‌نه و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات، له كۆتایی (2010) قه‌باره‌ی بازرگانى نێوانیان گه‌یشته (1،2) ملیار دۆلار، له (2010) رێككه‌وتنی دروستكردنی هێڵی (رۆرۆ)ی راسته‌وخۆی نێوان به‌نده‌ری میرسین و ئهسكهندهرییهیان واژۆكرد.
خۆپیشاندانه جهماوهریيهكانی (2011) بووه هۆی لادانی حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی میسڕ، له (2012) كاتێك محه‌مه‌د مورسی به سه‌رۆكی میسڕ هه‌ڵبژێردرا، له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د مورسی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی هه‌ر دوو وڵات بووژانه‌وه‌ی خێرای به‌خۆیه‌وه بینی. له‌سه‌ر ئاستی باڵا سه‌ردانی سه‌ربازی و سیاسی هه‌بوو بۆ پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌ردوو وڵات بۆ ژماره‌یه‌ك بواری سه‌ربازی، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی بواری سیاسی ناوچه‌یی و په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی هه‌ردوو وڵات، له‌و ماوه‌یه میكانزمێكی چوار لایه‌نه دروستكرا،كه هه‌ر یه‌ك له (توركیا و میسڕ و سعوودیه‌ی له‌خۆ گرتبوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا).
له سه‌ره‌تای (2013) له ئه‌نجامی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسڕی لادرا، عه‌بدولفه‌تاح سیسی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، دوای ئه‌وه‌ی توركیا زۆر به توندی ره‌خنه‌ی له‌و كوده‌تا سه‌ربازییه‌ی میسڕ گرت په‌یوه‌ندی نێوانيان زۆر به‌خێرایی پاشه‌كشه‌ی كرد.
توركیا "لادانی محه‌مه‌د مورسی به كوده‌تا به‌سه‌ر دیموكراسی وه‌سفی كرد"به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی میسڕ رایگه‌یاند "باڵیۆزی توركیا جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی نییه" ئاستی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی‌یان بۆ پله‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباره‌كان دابه‌زی.
له (2013) په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه له سێ بوار جیاوازبوون:
یه‌كه‌م: میسر "توركیای به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆ تۆمه‌تبار ده‌كرد"، ئه‌و تۆمه‌تباركردنه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵوێستی توركیا بوو به‌رامبه‌ر كوده‌تای سه‌ربازی و گواستنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه میسڕییهكانی سه‌ر به ئیخوان موسلیمین بۆ توركیا.
دووه‌م: لیبیا كه ناوچه‌ی ململانێی هه‌ر دوو وڵات بوو، له (2014) میسر پاڵپشتی گرووپی جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین خه‌لیفه حه‌فته‌ری كرد، كه ده‌یوست له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی دژی حكوومه‌تی شه‌رعی بگاته ده‌سه‌ڵات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سیاسه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافه‌كانی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، توركیای ناچاركرد رێككه‌وتنی دیاریكردنی سنووره ئاوییه‌كان له‌گه‌ڵ لیبیا واژۆ بكات. هه‌روه‌ها رێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی لیبیا بووه هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان توركیا و میسر له لیبیا، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ بوو.
سێیه‌م: ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بووه خاڵی ململانێی هه‌ر دوو وڵات، په‌یوه‌ندییه جیاوازیییهكانیان له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی رێگه‌ی خۆشكرد له‌به‌رده‌م میسڕ و یۆنان پێكه‌وه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست كاربكه‌ن، ئه‌گه‌رچی ئه‌و سیاسه‌ته هاوئاهه‌نگ بوو له‌گه‌ڵ واژۆكردنی رێككه‌وتنی دیاریكردنی سنووره ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ قوبڕسی یۆنانی له (2003).
له‌و ساڵانه‌ی دوایی له‌سایه‌ی ئه‌و ململانێیه‌ی بۆ وزه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌راست به هۆی هه‌وڵه‌كانی یۆنان گرووپێكی دژ به توركیا دروستبوو، سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كان مۆركێكی رێكخراوه‌یی له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی راكێشانی بۆڕی "ئیست مید" و كۆڕبه‌ندی گازی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی پێوه بوو، كه به ده‌ستپێشخه‌ری میسڕ و له‌گه‌ڵ یۆنان و قوبرس و فه‌ره‌نسا بوو.
چه‌ندین پاڵنه‌ر هه‌بوو میسڕ و توركیا ئاشت بكاته‌وه.
هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی (24) هه‌زار كیلۆمه‌تری له سنووره ئاوییه‌كانی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام میسر رێككه‌وتنی دیاریكردنی سنووره ده‌ریاییه‌كانی له‌گه‌ڵ یۆنان واژۆكرد. ره‌خنه‌كانی میسر له جووڵه‌كانی توركیا له ناوچه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له چوارچێوه‌ی هه‌راسانكردنی توركیا بوو.
پاڵنه‌ره‌كانی توركیا و میسڕ
چه‌ندین پاڵنه‌ر بووە هۆى لێكنزیكبوونه‌وه نێوان توركیا و میسڕ، له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌و دواییه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی روویدا، بوونه پاڵنه‌ری توركیا و میسڕ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان به‌رامبه‌ر یه‌كتر دابڕێژنه‌وه، پاڵنه‌ره‌كانیان به‌و جۆره بوو:
ترسی توركیا له سیاسه‌ته‌كانی جۆ بایدن: په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا و ئه‌مەریكا له دۆخێكی ئاڵۆز دایه له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسيه، ئه‌و پهیوهندیيانه ره‌نگدانه‌وه‌ی هەبووه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسانهی ناكۆكن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، له‌گه‌ڵ هاتنی جۆ بایدن بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان زیادی كرد، سیاسه‌تێكی روون، یاخود دیدگایه‌كی تازه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی به‌رامبه‌ر توركیا نه‌بوو، له كاتێكدا به‌رپرسانی ئه‌مریكا ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه توركیا ببێته خاوه‌نی سیسته‌می به‌رگری(ئێس400)ی رووسی.
جاك سۆلیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی دا له‌گه‌ڵ ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، "نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له به‌ده‌ستهێنانی سیسته‌می به‌رگری رووسی له لایه‌ن توركیاوه، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته زیانگه‌یاندن به هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌و ناوچه‌یه" به‌هه‌مان شێوه ره‌تیكرده‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا فرۆكه‌ی (ئێف35) به توركیا بفرۆشێت. ئه‌وه له كاتێكدایه په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و رووسیا بۆته سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا و رۆژئاوا.
ئه‌وه‌ش پاڵی به جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوە نا، كه دان به‌كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان دابنێت. ماوه‌یه‌كی زۆر بوو سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكا خۆیان له‌و دانپێدانانه ده‌پاراست، له ترسی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا و توركیا، دوای داننانی ئه‌مریكا به كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان توركیا هه‌نگاوی گه‌وره‌تری نا به‌ره‌و میسڕ و وڵاتانی كه‌نداو بۆ به‌هێزكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، چونكه ئه‌و داننانه لێدانێكی كوشنده بوو له پهیوهندیيهكانی توركیا و واشنتن، كه بووه پاڵنه‌ر بۆ دووباره سفركردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی، له ترسی گۆشه‌گیری، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بيسهپێنێ، یاخود هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپا.
ویستی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سنووره ئاوییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌بێ ناكۆكی له‌گه‌ڵ میسڕ: ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌و دوایه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست پاڵی به توركیا نا بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی پهیوهنديیهكانی، ئه‌وه‌ش بۆ سوودوه‌رگرتن له پێگه‌ی میسڕ و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
ئاشكرایه ناكۆكیه‌كانی نێوان میسڕ و توركیا، توركیای بێبه‌شكردووه له‌به‌كارهێنانی گازی یه‌ده‌گی له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، له سایه‌ی په‌یوه‌ندی خراپی نێوان ئه‌و دوو وڵاته، توركیا ناتوانێت به‌دوای هاوبه‌شه‌كانی دا بگه‌ڕێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی گاز له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، چونكه پێویستی به رێككه‌وتنی فه‌رمييه بۆ دیاریكردنی سنووره ئاویيهكانی و ناوچه ئابوورییه تایبه‌تیه‌كانی به‌وردی.
ئاشته‌وایی توركیا له‌گه‌ڵ میسڕ رێگه بۆ توركیا خۆشده‌كات بگات به رێككه‌وتنی یاسایی بۆ دیاریكردنی سنووره ئاویيهكانی له‌گه‌ڵ میسڕ، وه‌ك ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ویفاقی لیبیا واژۆی كرد، هه‌روه‌ك هاوشێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه به‌بێ كێشه شه‌رعیه‌تی یاسايی ده‌دات به توركیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی گاز و وزه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دۆسه‌ی لیبیا: قه‌یرانی لیبیا هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌ی ئه‌و وڵاته بگاته لوتكه، له‌گه‌ڵ واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن په‌یوه‌ست به دیاریكردنی سنووره ئاوییه‌كان و هاوكاری توركیا له‌ڕووی راوێژكاری و مه‌شقی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ویفاقی لیبیا. میسڕ پێی وابوو ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌بێته زیادكردنی ئاڵۆزییه‌كانی دۆسه‌ی لیبیا، هه‌نگاوێكه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میسڕ ده‌كات، توركیا و میسڕ وه‌ك دوو ده‌وڵه‌تی ناوچه‌یی گرنگن له‌سه‌ر ئاستی ئاسایشی له‌و ناوچه‌ییه رووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بنه‌وه، بۆیه پێویسته هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و هه‌واڵگری له چوارچێوه‌ی قه‌یرانی لیبیا له‌گه‌ڵ میسڕ هه‌بێت.
سیاسه‌تی توركیا له‌سه‌ر پراگماتیکى واقیعی بونیادنراوه، توركیا ده‌ستكه‌وتی زۆری ده‌بێت له دۆسيه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و لۆجستی له‌گه‌ڵ میسڕ، لهكاتێکدا میسڕ له‌و ناوچه‌یه به رێره‌وێك داده‌نێت، هه‌ردوولا میكانيزمی فشارییان هه‌یه بۆ سه‌ر لایه‌نه ناكۆكه‌كان له لیبیا، ده‌توانن وایان لێبكه‌ن بگه‌ن به چاره‌سه‌ری كۆتایی.
میسڕ ده‌یه‌وێت له پرسی به‌نداوی نه‌هزه و دۆسه‌ی ئیخوان موسلمین سوود له توركیا وه‌ربگرێت.
دۆسه‌ی به‌نداوی نه‌هزه: میسڕ سووره لەسەر ئەوەى کە به‌ره‌ی نوێ بۆ ململانێكانی نه‌كاته‌وه و خۆی یه‌كلابكاته‌وه بۆ دۆسه‌ی به‌نداوی نه‌هزه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌سیوبیا نزیك ده‌بێته‌وه له پرۆسه‌ی پڕكردنی گه‌ڕی دووه‌می ئه‌و به‌نداوه، له‌و ماوه‌ی دوایی ناكۆكیه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته زیادی كرد، بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی میسڕ و توركیا، ده‌رگا ده‌كاته‌وه له‌به‌رده‌م نێوه‌ندگیری توركیا له دۆسه‌ی به‌نداوی نه‌هزه، فه‌یسه‌ڵ ئیرۆغلۆ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی توركیا له چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی بۆ عێراق رایگه‌یاند، "وڵاته‌کەی ده‌توانێت نێوه‌ندگیری له دۆسه‌ی به‌نداوی نه‌هزه بكات، ئه‌و قه‌یرانه پرسێكی تهكنيكييه، تورکیا له‌و بواره كه‌سانی پسپۆڕی زۆره ، ده‌توانن چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه بكه‌ن".
دۆسيه‌ی ئۆپۆزسیۆن: دۆسه‌ی ئۆپۆزسیۆن داواكاری له‌پێشینه‌ی میسره، بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا، دۆسه‌ی ئۆپۆزسیۆن ژانهسهرێكه بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئێستای میسڕی، كه له رێگه‌ی كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی داوای خۆپیشاندن ده‌كه‌ن دژی ده‌سه‌ڵات، میسر پێی وایه به‌دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌و دۆسيهیهی له‌كۆڵ ده‌بێته‌وه، كه له‌وكاته‌وه‌ی محه‌مه‌د مورسی كوده‌تای به‌سه‌ردا كراوه توركیا گرووپێكی ئۆپۆزسیۆنی له‌خۆگرتووه، ئه‌وه هه‌لێكه بۆ نێوه‌ندگیری قه‌یرانی ئۆپۆزسیۆنی میسڕی، له‌كاتێك دا به‌هۆی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی رێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، دۆسيه‌ی ئۆپۆزیسیۆن و ده‌ستگیركراوانی میسڕی سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوكێی میسڕه، به‌وه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌قامگیری ناوخۆی و ده‌ره‌كی.
كۆتایی:
ده‌تواندرێت بگوترێت: ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی روویانداوه، پاڵی به هه‌ردوولاوه نا بۆ دووباره چاوخشانه‌وه به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان، دووباره سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان به ئاڕاسته‌ی ناوچه‌كه رێكبخه‌نه‌وه، له كاتێكدا هه‌ردوولا كارتی فشارییان هه‌یه بۆ بهرێوەبردنی ناكۆكی و دانوستانه‌كان له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات به‌هیچ جۆرێك زیانیان پێ ناگه‌ینێت، به‌ڵام هه‌ل و بۆشایی وه‌به‌رهێنان و هاوپه‌یمانی نوێ و هێزی كاریگه‌ریان بۆ دروست ده‌كات، كه ناتواندرێت له‌و ناوچه‌یه پشتگوێ بخرێن، به‌و پێیه‌ی كه هه‌ردوو وڵات دیاترین هێزن له‌و ناوچه‌یه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment