هەناردەکردنی چەکی تورکیا لە هەڵکشانی بەردەوامدایە
نوچەنێت
وەزارەتی بازرگانی و ناوەندی هەناردەکارانی تورکیا، دواین ئامارەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی کاڵای سەربازی تورکیان بڵاوکردەوە و زیادبوونی قەبارەی ئەو بوارەیان لە چارەگی یەکەمی ساڵدا دووپاتکردەوە.
ئاستی هەناردەکردنی چەکی تورکیا لە کانوونی دووەم 166 ملیۆن و 997 هەزار دۆلار و لە شوبات 233 ملیۆن و 255 هەزار دۆلار، لە ئاداردا 246 ملیۆن و 973 هەزار دۆلار و لە کۆتاییەکانی نیساندا بڕی 302 ملیۆن و 549 هەزار دۆلار بووە، ئەمەش بە واتای بەرزبوونەوەی قەبارەی هەنردەکردنی چەکی تورکیا دێت بۆ زیاتر لە %47.7.
سەبارەت بە داهاتی وڵاتی تورکیا لە بواری سەربازی و فرۆکەوانی سەربازی، لە 642 ملیۆن و870 هەزار دۆلار بۆ زیاتر لە 949 ملیۆن و 744 هەزار دۆلار بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرزبۆتەوە.
لە وڵاتە هاوردەکارە سەرەکییەکانی چەکی تورکیا، ئەمریکا لە ڕیزبەندی یەکەمدایە بە هاوردەکردنی زیاتر لە 386.1 ملیۆن دۆلار چەکی تورکی و زیادبوونی قەبارەی ئەو بازرگانییە بە ڕێژەی ٪56، هەروەها ئازەربایجان دووەم وڵاتە لە هاوردەکردنی بڕی 117ملیۆن و 315 هەزار دۆلار چەکی تورکیا، وڵاتی ئیماراتی ءعەرەبی ڕیزبەندی سێیەمی مسۆگەر کردووە بە هاوردەکردنی چەکی تورکیا بە بڕی 90ملیۆن و 299 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
هەرچی سەبارەت بە بەنگلادش و ئەڵمانییە، قەبارەی ئاڵوگۆری چەکی تورکیا لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا، 57مملیۆن و827 هەزار دۆلار هەورەها 50 ملیۆن و 14 هەزار دۆلارە بە دوای یەکدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment