کاڵایە چینیەکان بازاڕەکانی (ئەمریکا)ـیان تەنیوە ئابووری جیهان
زیادبوونی ئاستی هەناردەکردنی کاڵای چینی بۆ ئەمریکا بۆتە هۆی سوودمەندبوونی چین بە بڕی 100.69 ملیار دۆلار، بەراورد بە هاوردەکردنی کەمتری کاڵای ئەمریکی بۆ چین.

نوچەنێت

ناوەندی گومرگی چین دواین ئامارەکانی ئاستی هەناردەکردنی کاڵای چینی لە نیسانی 2021ـدا بڵاوکردەوە، و بەرزبوونەوەی هەناردەکردنی کاڵای چینی بۆ زیاتر لە 32.3% بڵاوکردەوە. هەورەها ناوەندی ڕۆیتەرز لە دواین بڵاوکردنەوەیدا  بەربوونەوەی ئاستی هەناردەکردنی کاڵای چینی بۆ ئەمریکا ڕاگەیاند و تیادا هاتووە، ئاستی زیادبوونی بازرگانی کاڵای چینی  “the trade surplus in China” بۆ ئەمریکا لە نیساندا زیاتر لە 28.11 ملیار دۆلار بووە، ئەمە بە واتای زیادبوونی هەناردەکردنی کاڵای چینی بۆ ئەمریکا بەرامبەر هاوردەکردنی  کاڵای ئەمریکی دێت

بە واتایەکی تر،  وڵاتی چین تەنیا لە نیسانی ساڵی 2021ـدا، ئاستی هەناردەکردنی کاڵایەکانی بۆ ئەمریکا بە ڕێژەی %30 کۆی کاڵای هەناردەکراو بووە، بەڵام هاوردەکردنی کاڵای ئەمریکی تەنیا %23ی کۆی کاڵای هاوردەکراو بووە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی چین بڕی زیاتر لە 28.11 ملیار دۆلار لە قەبارەی بازرگانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکدا زیاد بکات و قازانجێکی جودا بەدەستبهێنێت، چونکە لە مانگی ئاداری ڕابردوودا، ئەو زیادەیەی تەنیا 21.37 ملیار دۆلار بووە.

 بە شێوەیەکی گشتی، لە ماوەی چوار مانگی سەرەتایی ساڵی 2021ـدا، زیادبوونی قەبارەی بازرگانی چین لەگەڵ ئەمریکا 100.68 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەمەش لە سیستەمی زانستی ئابووری کاتێک ڕوودەدات کە ئاستی هەناردەکردن زیاتر بێت لە هاوردەکردن 

زیادەی قەبارەی بازرگانی A trade surplus”، بە فاکتەرێکی گرنگی بنەماییەکانی ئابووری هەر وڵاتێک دادەنرێت، چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی داهاتی تاکە کەس  و فراوانبوونی قەبارەی ئاڵۆگۆری دراوی بیانی لەو وڵاتەدا. حکوومەتی چین لە ساڵی 2013 تا ئێستا خاوەن زۆرترین ڕێژەی زیادەی قەبارەی بازرگانییە کە تا کۆتاییەکانی ساڵی 2019، ئەو زیادەیەی قەبارەی بازرگانی چین بە زیاتر لە 422 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت لەسەرتاسەری مامەڵەی بازرگانی چین لە گەڵ وڵاتەکانی تردا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین