سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ سلێمانى و له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌ردانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یه‌كه‌مى بزووتنه‌وه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ چوارى ئایار، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ شارى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى هه‌ر یه‌كه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان و حزبى سۆسیالیست بكات.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ یاوه‌رى جگێرانى گه‌یشته‌ مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لایه‌ن عومه‌رى سه‌ید عه‌لى رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌كه‌ و چه‌ندان به‌رپرسى ترى گۆڕان پێشوازى لێكرا.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئامانجى سه‌ره‌كى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌م سه‌ردانه‌ ئه‌وه‌یه‌ یه‌كڕیزى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان به‌هێز بكات و جیا له‌وه‌یش كار بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ده‌ستوور بكات.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵى دادگه‌رى كوردستان و یه‌كگرتووى ئیسلامى كرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین