نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ کونسولى نوێی یۆنان کۆبۆوە کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى کونسولى نوێى یۆنان لە هەرێمى کوردستان کرد و جەختیان لە برەودانى پەیوەندییەکانى هەردوولایان کردەوە.

 

 

 

به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ (25-4-2021) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە ستاڤرۆس كيريميس كونسولى نوێى یۆنان، هەروەها هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى خۆى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيى دەربڕى‌.

بەپێى ڕاگەییندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کونسولى یۆنان، لەبەرامبەردا پشتیوانى و بایەخ پێدانى سه‌رۆك وه‌زيران و به‌رپرسانى ديكه‌ى وڵاتەکەى به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، هەروەها حكوومه‌تى يۆنان به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ ئه‌زموونه‌كه‌تان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن.

لە ڕاگەیێندراوەکەشدا هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى په‌روه‌رده‌يى و بازرگانيدا كرده‌وه. هەروەها تیشکیان خسۆتەسەر‌‌ دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش تاتوێ کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین