ڕووسیا لەڕێگەی درۆنەوە هێرشەكانی بۆ سەر ئۆكراینا فراوانتر دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەرپرسانی کێیڤ ئاشکرایان کرد، "لە هێرشێکی شەوی ڕابردووی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا، هێرشەکانی ڕووسیا بەردەوامە، دەنگی تەقینەوە بوونی هەیە لە شارەکە و دەوروبەری."

ئەمڕۆ شەممە (دووی تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (ئەلجەزیرە) بڵاویکردەوە، "شەوی ڕابردوو ڕووسیا  هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا ئەنجام دا. پاشماوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە کەوتووەتە ناوچەکانی شارەکە و زیانیان بە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون گەیاندووە و ئاگر کەوتووەتەوە".

داواکاری گشتی دەڵێت، "هێرشە مووشەکییەکەی رووسیا بۆ سەر دووەم گەورەترین شاری ئۆکراینا لە خارکێڤ لە شوێنێک کەوتووەتە خوارەوە، ئەم شوێنە لە لایەن پۆلیسەوە بەکار دەهێندرێت، ئەفسەرێک کوژراوە و (40) هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون، (9) هاووڵاتی سڤیل و کارمەندێکی فریاگوزاری لە نێو بریندارەکاندا بوونیان هەیە".

ئۆلی سینیهوبۆڤ،پارێزگاری خارکیڤ گوتی، "پێشتریش بەهۆی هێرشی ڕووسیاوە زیان بە باڵەخانەیەک و چەند خانوویەک کەوتووە".

لە سەرەتای جەنگی ڕووسیا و ئۆکرایناوە لە مانگی شوباتی (2022)وەوە، "ڕووسیا بە بەردەوامی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شار و شارۆچکەکانی ئۆکراینا ئەنجام داوە".

سوپای کیێڤ ڕایگەیاند، "سوپای ڕووسیا تەنها لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دا زیاتر لە (2) هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی ئۆکراینا کردووە کە شوێنەکانی سڤیلەکان و سەربازانی کردووەتە ئامانج".

لە بەرامبەردا ڕووسیا ڕەتیدەکاتەوە، "هاووڵاتیانی سڤیل بکاتە ئامانج" هەروەها دەشڵێت، "ئامانجی ئەوان دامەزراوەکانی وزەن بەهۆی ئەوەی بەشێکن لە ژێرخانی سەربازی ئۆکراینا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین