کۆریای باکوور پاڵپشتی خۆی بۆ ڕووسیا دووپات دەكاتەوە کوردستانی

نوچە نێت

وەزیرانی دەرەوەی کۆریای باکوور و ڕووسیا پابەندبوونی هەردوو وڵاتیان دووپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانەی سەرۆكی وڵاتەكەیان لە مانگی حوزەیران لەسەری ڕێککەوتوون.

ئەمڕۆ شەممە (دووی تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، چۆ سۆن هوەی، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور بە سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا ڕووسییەکەی لە مۆسکۆ ڕاگەیاند، "پشتیوانیتان دەکەین تا ئەوکاتەی ڕووسیا سەردەکەوێت بەسەر ئۆکراینادا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە تێوەگلانی پیۆنگیانگ لە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا زیادی کردووە".

هەریەکە لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، کۆریای باشوور، ئەمەریکا و ئۆکراینا ناردنی هێزەکانی پیۆنگیانگ بۆ ڕووسیا پشتڕاست دەکەنەوە دەڵێن، "سەربازانی کۆریای باکوور لە ناوچەی کورسکی ڕووسیا لەسەر سنووری ئۆکراینا بڵاوەیان پێکراوە".

ڤلادێمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە ئەگەری هێرشکردن بۆ سەر هەر یەکێک لەم دوو وڵاتە، "هەردوولا هاوکاری سەربازی و هاوکاری تر پێشکەش بە یەکتر دەکەن".

ناردنی سەربازانی کۆریای باکوور بۆ ڕووسیا نیگەرانی لای وڵاتان دروست کردووە، بەرپرسانی وڵاتان هۆشداری دەدەن لە ، "تێوەگلانی کۆریای باکوور لە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین