رەجەب تەیب ئەردۆغان و  محەممەد شیاع سوودانی كۆبوونەوە تورکیە

نوچە نێت

سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی وەحدەدین پاشا لە ئیستەمبووڵ پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و لە كۆبوونەوەیەكدا جەختیان، لە پەیوەندیی دوو قۆڵی نێوان ئەنقەرە و بەغدا كردەوە و چەند پرسێكی ناوچەیی و جیهانی کردەوە.

ئەمڕۆ هەینی (یەکی تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (حووریەت) بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەرۆغان لە ئیستەمبووڵ پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی کرد، هەردوولا جەختیان لە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و بەغدا و پرسەکانی ناوچەکە و جیهانیان کرد.

لەکۆبوونەوەکەدا ئەردۆغان رایگەیاندووە، "عێراق و تورکیا وەک دوو وڵاتی دراوسێ پەیوەندییەکی مێژوویی و کلتووری دوور و درێژیان هەیە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هاریکاری بەتایبەت لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەبێتە دەرفەتێک و سوود گەیاندن بەهەردوو وڵات و لەو بوارەوە بەردەوام دەبین لەهەنگاوەکانمان."

سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەڕەشەکانی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان مەترسی ئەمنی بۆ تورکیا و عێراق دروست دەکەن، بەهاوکاری یەکتر لەشەڕی دژی تیرۆر خزمەت بە ئارامی و سەقامگیری هەردوو وڵات دەگەیەنێت." 

ئەردۆغان باسی لەوە كردووە، "هەنگاوە ئەرێنییەکانی حکوومەتی عێراق لەشەڕی دژی پەکەکە و کەجەکە تورکیای زۆر دڵخۆشکردووە." 

سەبارەت بە دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکەیان لە کۆبوونەوە ئەردۆغان  ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەڕەشەکانی ئیسرائیل تەشەنەی کردووە بۆ سەر ناوچەکەمان و هەموو جیهانیش، هەروەها پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وڵاتانی ناوچەکە بەیەکەوە هەنگاو بنێن بۆ ڕێگریکردن لەو هەڕەشانە بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی و ئارامی لە هەموو ناوچەکانمان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین