تورکیا و سەنیگال چەند رێککەوتنێکيان واژۆ کرد تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە كۆبوونەوەى لەگەڵ بەسیرۆ دیۆمایە، سەرۆکی سەنیگال و شاندەکەی چەند رێککەوتنێکیان لە بوارەکانی بازرگانی و ئاسایش و بەرگری و وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و پیلاندانان و ڕۆشنبیری و خوێندنی باڵا واژۆکرد.

ئەمڕۆ هەینی (یەکی تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی سەنیگال کۆبوونەوە، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ئەردۆغان پیرۆزبایی لە سەرۆکى سەنیگال کرد بە بۆنەی دووبارە بە سەرۆکی وڵات هەڵبژێردراوەتەوە و گوتیشى، "سەنیگال یەکێکە لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا کە نزیکترین پەیوەندیمان لەگەڵیان هەیە و توانیومانە زۆرترین بەشداری و هاوکاریمان لە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی کیشوەری ئەفریقادا هەبێت، ئەمڕۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنمان واژۆ کرد و پەیوەندییەکانمان بەرەو پێش ببەین بۆ ئاستێکی هاوبەشی ستراتیژی."

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، لە دیدارەکە چەند رێککەوتنێکیان لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بارزگانی و ئاسایش و پیشەسازی و بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و وزە و کشتوکاڵ و پیلاندانانی شار و ڕۆشنبیری و خوێندنی باڵا واژۆ کردووە و راشیگەیاند، "ئەمڕۆ تونیمان لەنێوان هەردوو وڵات باسی هەلی هاریکاری زیاتربکەین و پەیوەندییە بازرگانییەکانمان و وەبەرهێنانمان لەگەڵ سەنیگال بەردەوام لە گەشەدایە، هەروەها قەبارەی بازرگانیمان لە (500)ملیۆن دۆلار نزیک بۆتەوە و ئامنجمانە ئەو رێژەیە بەرزبکەینەوە بۆ ملیارێک دۆلار، کۆی بەها کۆمپانیا تورکییەکان لەو وڵاتە گەیشتە سێ ملیار دۆلار."

سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆربەندی بارزگانی تورکیا و سەنیگال کە ئەمڕۆ لە ئەستەمبۆڵ بەڕێوەدەچێت ئەردۆغان گوتی، "لە داهاتوو کۆبوونەوەی هاوکاری ئابووری هاوبەش بەڕێوەدەچێت، پێشموایە دەبێتە هەنگاوێکی گرینگ بۆ دەرخستنی توانای ڕاستەقینەی پەیوەندییە ئابووریەکانمان، ئێمە ئامادەین لەهەموو بوارێک بەتایبەت بۆ بەرنامەی گۆرانکاری نیشتیمانی سەنیگال لە (2050) کە لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتە راگەیەندراوە ئەزموونەکانمان لەگەڵیان باس بکەین و هاوکارییان بین."

سەرۆکی تورکیا سەبارەت پەیوەندییەکانیان لە بواری ئاسایش و بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ سەنیگال رایگەیاند، "دەمەوێت سوپاسی دەسەڵاتدارانی سەنیگال بکەم بۆ پاڵپشتیەکانیان لەشەڕی دژی فیتۆ، هەروەها لەکۆبوونەوەکامان باسمان لە ناوچەی ساحل کرد و سەقامگیری کیشوەری ئەفریقاش بەدەست ناهێنرێت بەبێ دڵنیابوون لە ئاسایشی ناوچەی ساحل و پشتیوانی و هاوپشتییەکانمان لە قۆناغی داهاتوو بەیەکە بەردەوام دەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین