رێککەوتنى چوارقۆڵى رێگەى گەشە دەچێتە قۆناغێکى نوێ تورکیە

نوچە نێت

عێراق و تورکیا و قەتەر و ئیمارات ئەنجوومەنێکى وەزیرانى چوارقۆڵیان بۆ هەماهەنگی لەسەر بەڕێوەبردنى هاوبەشى کارەکانى پڕۆژەى رێگەى گەشە پێکهێنا.

ڕۆژی پێنجشەممە (31/تشرينى يەکەم/2024) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، بەگوێرەى راگەیێندراوى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق و قەتەر و تورکیا و ئیمارات بۆ بەڕێوەبردنى کارەکانى پڕۆژەى گەشە چوارچێوەیەکى هەماهەنگیان درووستکردووە.

لە راگەیێندراوەکە هاتووە، ئەنجوومەنى وەزیرانى چوارقۆڵى دووەم کۆبوونەوەیان لەسەر پڕۆژەى گەشە لە بەغدا کردووە، ئەو چوارچێوەیە بۆ بەرێوەبەردن و کاراکردنى هەماهەنگى پێویستە بۆ جێبەجێکردنى هەموو کارەکانى تایبەت بەو پڕۆژەیە، کە لێکۆڵینەوە و راوێژکارى تەکنیکى و ئەندازیارى بۆ تەواوکردنى پێویستییەکانى ئەو پڕۆژەیە لەخۆ دەگرێت.

لە راگەیێندراوەکە جەخت لەسەر کارکردن لەسەر هەماهەنگى هاوبەش لەنێوان ئەو وڵاتانە کراوەتەوە، بە ئامانجى کامڵکردنى تۆڕەکانى گواستنەوە و دابنیکردنى جێگرەوەى کارا و ئابوورى بۆ گواستنەوە کەلوپەل و سەرنشینان.

هەر چوار وڵات جەختیان لەسەر پێویستى کارکردن بۆ درووستکردنى دەرفەتى هەمانگى و هاوبەشى لەگەڵ رێکخرا و دەستە نێودەوڵەتییەکانى پەیوەندار لەوانەش بانکى نێودەوڵەتى و رێکخراوى هاریکارى نێودەوڵەتى و لایەنەکانى دیکە کردۆتەوە بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونیان و دابینکردنى هاوکارى و بەشدارى لە پڕۆژەى رێگەى گەشە.

لە راگەیێنداوەکە ئاماژە بەوە دەکەن، هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ بەدیهێنانى ئامانجەکانى ئەو پڕۆژەیە، کە پێهاتووە لە رێڕەوەێکى نێودەوڵەتى و جێگرەوەیەکى کارا و کابەرى نوێ کار لەسەر زیادکردنى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و ئاسانکارى گواستنەوە لە نێوان ئەو وڵاتانە دەکات.

رۆژى پێنجشەممە بەغدا میواندارى کۆبوونەوەى دووەمى ئەنجوومەنى وەزیرانى چوارقۆڵى کرد بۆ گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەى گەشە، کە هەریەک لە عەبدولقادر ئۆڕاڵ ئۆغلۆ، وەزیرى گواستنەوە و ژێرخانى ئابوورى تورکیا و رەزاق مەحیبس،ـ وەزیرى گواستنەوەى عێراق، سوهەیل محەمەد مەزوعى، وەزیرى وزە و ژێرخانى ئیماراتى، جاسم سەیف سەلیتى، وەزیرى گواستنەوەى قەتەرى بەشدار بوون.

لە (22) نیسانى ئەمساڵ بەغدا و ئەنقەرە و دەوحە و ئەبوو زەبى یاداشتى لێکتێگەیشتنى چوارقۆڵیان بۆ هەماهەنگى پڕۆژەى گەشە بە چاودێرى محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا واژۆکرد.

رێگەى گەشە پێکهاتووە، لە رێگەیەکى وشکانى و رێگەى ئاسنى لە عێراقەوە بە تورکیا و بەندەرەکانى دەبەستێتەوە، لە ناوخاکى عێراق درێژیەکەى (1200) کیلۆمەترە، ئامانج لەو رێگەیە گواستنەوەى کاڵایە لەنێوان ئەوروپ و وڵاتانى کەنداو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین