سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای عێراق: سبەی ئەنجامی دەنگدانی گشتیی پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكەینەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە (24) كاتژمێری داهاتوو ئەنجامی گشتی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكەینەوە و دەشڵێت، دوای نێوەڕۆ ڕێژەی بەشدارییكردنی خەڵك لە پرۆسەی دەنگدان بڵاودەكەینەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (20/ئەیلوول/2024) حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی رایگەیاند، "پرۆسەی دەنگدان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت، بەڵام هێشتا نازانین رێژەی بەشداری چەندە، دوای نیوەڕۆ راپۆرت وەردەگرین و رایدەگەیەنین کە رێژەی بەشداری چۆنە."

حاكم قادر سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت ئاماژەی بەوەكرد، "لە دەنگدانی تایبەتدا کۆنترۆڵی تەواومان بەسەر وێستگە و بنکەکانی دەنگدان هەبوو، بەڵام ئەگەر پێشێلکارییەک هەبووبێت، ئەوە زیاتر پەیوەندیی بە کۆمیسیۆنەوە نەبووە، بەڵکو پەیوەندیی بە لیژنەی ئەمنییەوە هەبووە، بەڕاستی پێشێلکارییەکی ئەوتۆ نەبووە کە کاریگەریی لەسەر پڕۆسەکە هەبووبێت."

 هەروەها  جەخت لەوە دەكاتەوە "كاتژمێر (6)ـی ئێوارە پرۆسەی دەنگدان کۆتایی دێت، دواتر هەموو ئەنجامەکان دەنێردرێت بۆ سێرڤەری نووسینگەی نیشتمانی لە بەغدا و پێویستە لە (24) کاژێردا ئەنجام دەربچێت."

 جێگەی ئاماژە پێدانە، لەم هەڵبژاردنەدا (14) پارت و هاوپەیمانی رکابەری لەسەر کورسییەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، کۆی بەربژێران بۆ ئەو هەڵبژاردنە (1191) كاندیدە و، پارتەکان رکابەری لەسەر (95) کورسی دەکەن لەگەڵ پێنج کورسی بۆ کۆتا.

هەڵبژاردنەکە بەسەر چوار بازنەدا دابەشکراوە بەمشێوەیە:

هەولێر: (34) کورسی

سلێمانی: (38) کورسی

دهۆک: (25) کورسی

هەڵەبجە: (3) کورسی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین