سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ‌باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆبووەوە و هەردوولا "له‌ گرنگیى ئه‌نجامدان و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان" دەكەنەوە.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (نۆی ئەیلوول/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ ستیڤن هیچن، باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق كرد.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، "بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتیى عێراق، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان"، تاوتوێ كران.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا جه‌ختیان له‌ گرنگیى "ئه‌نجامدان و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان خواست".

ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، "هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لێکتێگەیشتنی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غداى به‌‌ کلیلی سه‌قامگیریی عێراق"، له‌ قه‌ڵه‌م دا.

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەلومەرجی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسیى فراوانبوونى گرژییه‌كان و ئاڵۆزبوونى زیاترى ڕەوشەکەیان خسته‌ به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا داكۆكییان له‌ پێویستیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و ‌دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ له‌ ئه‌گه‌رى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى شه‌ڕ و پێكدادان و لێكه‌وته‌كانى كرده‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین