سەرۆک وەزیرانى عێراق پەیامێک ئاراستەى سەرۆکى ئەمەریکا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، پەیامێکى ئاراستەى جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا و وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا کردووە، تێیدا هۆشدارى لەو دۆخە داوە، ناوچەکە و جیهان بەرەو جەنگێکى بەردەوام دەبات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (شەشى تشرینى یەکەم/2024) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، سەرۆک وەزیرانى عێراق بە بۆنەى تێپەڕبوونى ساڵێک بەسەر هەڵگیرسانى رووداوەکانى حەوتى ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردوو و بەردەوامى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و درێژبوونەوەى بۆ لوبنان، پەیامێکى ئاراستەى سەرۆکى ئەمەریکا و وڵاتانى یەکێتى ئەوروپاکردووە، تێیدا هۆشدارى دەدات کە ناوچەکە بەرەو دۆخێکى مەترسیدار دەبات و داواش دەکات کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بە رۆڵى خۆى هەڵسێت.

لە بەشێکى پەیامەکەى هاتووە، ئەمڕۆ لە سایەى لێکەوتە مەترسیدارەکانى ئەو ناوچەیە ئەو نامەیە ئاراستەى هەموو دۆستان دەکەین، بە تایبەت جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا و وڵاتانى ئەوروپا، کە ئێمە لەسەر لێوارى دۆخێکى مەترسیدارین و ناوچەکەو جیهان بەرەو جەنگێکى بەردەوام دەبات، ئابوورى جیهان وێران دەکات، گەشەى ئابوورى تووشى شکستى گەورە دەبێت.

سوودانى لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەى، دەڵێت، “لێرەوە پێویستە ستایشى رۆڵى ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەرەنسا بکەم، کە داواى کرد پێدانى چەک بە ئیسرائیل رابگیرێت و کار لەسەر کۆتایى ئەو جەنگە بکرێت، چونکە هەڵوێ{تەکەى لە هەستکردنى راستەقینەیە بە دۆخەکە لەو ناوچەیە.”

سەبارەت بە عێراقیش، سوودانى ئاماژە بەوە دەکات، حکومەتەکەمان هەوڵى گەورەى داوە عێراق لە شوێنەوارەکانى ئەو ئاڵۆزیە بپارێزێت، بە هاوکارى لەگەڵ ئێوە و هەموو دۆستەکانمان لە جیهان سەرکەوتوو بووینە، ئەو قۆناغە دەخوازێت هەوڵەکانمان زیاتر بکەین، کارى لە پێشینەمان ببێتە راگرتنى بە ئامانگرتنى هاووڵاتیان و رزگارکردنى ئەو ناوچەیە لە وێرانییەکان جەنگێک کە هیچ شتێک ناهێڵێت، تەنیا لۆژیکى کوشتن و وێرانکارى تێیدا براوە دەبێت.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى سەرۆک وەزیرانى عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لە هەوڵەکانیان لەگەڵ وڵاتانى دۆست بەردەوام دەبێت و کارى هاوبەش لەپێناو هێورکردنەوەى دۆخەکە و فراواننەبوونى بازانەى ململانێکان کە کاریگەرى لەسەر ئاسایشى ناوچەکە و جیهان دەبێت.

لەدواى رووداوەکانى حەوتى ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردوو هێرشەکانى ئیسرائیل گرووپە چەکدارەکانى نزیک لە عێراق و لوبنان و یەمەن دژ بە هێرشەکانى ئیسرائیل وەستانەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین