سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كۆبووەوە و هەردوو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە مانگی داهاتوو تاوتوێ كرد.

ڕۆژی دووشەممە (30) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا كە مەكسیم ڕوبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی ڕووسیا "ستایشی ئەو سەقامگیری و ئارامییەی كرد كە لە هەرێمی كوردستان بەرقەرارە و ڕایگەیاند وڵاتەكەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەڕوانێت."

باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق هەروەها "سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنفڕانسی (ڕۆڵی ڕۆژهەڵاتناسە ڕووسەكان لە ناساندنی پرسی كورد و كوردستان) بە هاوبەشیی و هەماهەنگیی نێوان نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە ڕووسیا و زانكۆی سۆران و پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسیی ڕووسیا."

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "بارودۆخی سیاسیی عێراق و سووریا و دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و مەترسی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەكە" تاوتوێ كرا.

دەشڵێت، "پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە بیستی ئۆكتۆبەری 2024" تەوەری تری كۆبوونەوەكە بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین