هەڕەشەكانی كریملن وڵاتانی ئەوروپا لە بڕیارێك پەشیمان دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کۆشکی کریملن ئاشکرای کرد پێشنیارەکەی پوتین سەبارەت بە پرسە ئەتۆمییەکانی ڕووسیا ڕۆژئاوا سارد دەکاتەوە لە پشتیوانیکردنی هەڕەشە جیاوازەکانی بۆ سەر ڕووسیا.

ڕۆژی پینجشەممە (26/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بلاوی کردەوە، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کریملن ڕایگەیاند، "پیویستە پێشنیارەکەی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ نوێکردنەوەی دۆکترینی ئەتۆمی نیشتمانی وەک هۆشدارییەک ببیندرێت بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا تاوەکو خۆیان بە دوور بگرن لە پستیوانی کردنی دژایەتییەکانی ڕووسیا".

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاندوو، "ئێمە هێرشە جیاوازەکانی سەر وڵاتەکەمان بە هێرشی هاوبەش دادەنێن لە ئەگەری هەر پشتیوانی یان پاڵپشتییەکی وڵاتانی بۆ ئۆکراینا، پێشنیاری ستراتیژی نوێ بوونی هەیە، یاسا نوێیەکان بەسەر هێرشی ئۆکراینا بە چەکی پێشکەوتوو جێبەجێ دەکرێت ئەگەر لە لایەن ئەمەریکا، بەریتانیا و فەڕەنساوە دابین بکرێت".

پوتین جەخت دەکاتەوە لەوەی، "بە دڵنیاییەوە مۆسکۆ بیر لە پەنابردن بۆ بژاردەی بەکار هێنانی چەکی ئەتۆمی دەکاتەوە ئەگەر زانیاری باوەڕپێکراوی هەبێت سەبارەت بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ڕووسیا لە لایەن ئۆکراینا یاخود هەر وڵاتێکی تر".

چەندین جار پوتین هۆسداری داوە بە وڵاتان سەبارەت بە پشتیوانی کردنی ئۆکراینا و باسی لەوە کردووە، "پشتیوانی کردنی ئۆکراینا تێوەگلانی ڕاستەوخۆی وڵاتانە لە جەنگەکەدا، مۆسکۆ پابەند دەبێت بەو بنەمایەی کە هەرگیز نابێت جەنگی ئەتۆمی ئەنجام بدرێت، بەڵام ڕووسیا لە ڕووی تەکنیکیەوە ئامادەیە جەنگی ئەتۆمی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین