هەڤاڵ ئەبوبەکر: سەرۆکی هەرێمی کوردستان توانای کۆکردنەوەی هەمووان و گەڵاڵەکردنی گوتارێکی هاوبەشی هەیە
نوچە نێت
دوێنی سێشەممە (24/ئەیلوول/2024) د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە بەرنامەیەکی کەناڵی رووداو دا باسی لە، "سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ شاری سلێمانی و کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی ئیداری شارەکە".
پارێزگاری سلێمانی ڕاشیگەیاند، "سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی گرنگییەکی زۆری هەیە، باسمان لە چەند پرسێکی جیاواز کرد، وەک پاراستنی ئارامی، سەقامگیریی شار، رێگەنەدان بە تێکچوونی ئاسایش و ئارامی بەهۆی هەڵمەت و بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە".
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژە بەوە دەکات، "بڕوامان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانە چونکە کۆکەرەوەی هەموو لایەنە جیاوازەکانە لە ناوخۆ و لە دەرەوەشدا، یار و نەیار هاوڕان لەسەر بۆچوون، دید، ستراتیژ و شێوازی کارکردنی بەهۆی ئەوەی توانای هەیە کۆکەرەوەی هەمووان بێت، گوتار، ئامانج و ستراتیژییەتی هاوبەشی هەیە، گێڕانی ئەم ڕۆڵە کارایەی بە بەردەوامی گرنگی تایبەتی هەیە و داوامان کرد بەردەوام بێت، سلێمانی پشتیوانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، هیوادارین کۆبوونەوەی جیا جیا و بەردەوامی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان هەبێت".
بە گوێرەی گوتەکانی پارێزگاری سلێمانی تەوەرێکی تری کۆبوونەوەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی بریتی بوو لە باسکردنی، "گەماڕۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی چونکە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ڕابردوودا داکۆکی زۆری لە فڕۆکەخانەی سلێمانی کردووە، لە کۆبوونەوەکەش داوامان لێکرد کە بەهۆی پێگە و بەرپرسیارێتییەکەی کار بکات بۆ چارەسەری گەماڕۆ و بەرفراوانکردنی زیاتری فڕۆکەخانەکە. هەروەها داوامان کردووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوکارمان بێت لە پەرەپێدانی رێرەی بازرگانیی وشکانیی پارێزگای سلێمانی و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی بیانی لە پارێزگاکە".
هەر لە کۆبوونەوەکە دا تیشک خراوەتە سەر، "هێرش و بۆردوومانە ئاسمانییەکانی سەر پارێزگای سلێمانی، بەرپرسانی شارەکە داوایان لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە رۆڵی هەبێت لە چارەسەری ئەو گرفتانە لە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆوە".
پارێزگار و بەرپرسانی ئیداری سلێمانی نەیانشاردووەتەوە، "پلانی جیاواز و هەڵمەتی چەواشەکارییانە بوونیان هەیە لە شارەکە، کە گواستراوەتەوە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و تەنانەت ماڵەکانیش کە بووەتە هۆی تێکدانی ئارامی دەروونی، ئاسایش، ئاشتی کۆمەڵایەتی و وەک ئیرهابێکی فیکری لێ هاتووە، بۆیە داوامان لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد ڕۆڵی هەبێت لە ڕاگرتنی هەموو چەواشەکارییە جیاوازەکاندا".
سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان پارێزگاری سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "داوامان لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد وەک ڕۆڵی بەردەوامی خۆی زەمینەیەکی یەکسان بۆ هەموو لایەنە جیاوازەکان بڕەخسێنێت، بە بڕوای پارێزگاری سلێمانی گرنگە هەموو لایەک قەوارەی کوردستان بپارێزرێت و کار بۆ سەرکەوتنی بکرێت، یەکتر قبووڵکردن هەبێت و حکومەتێکی بەهێزی خزمەتگوزاری سەرتاسەری بێتە سەرکار".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment