وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئەردۆغان ئامادەیە لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆببێتەوە تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "بە ئامادەبوونی رووسیا و ئێران ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ ئیدارەی حکوومەتی سووریا بەشێوەی سەربازی و هەواڵگریی چەندین کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2024/9/20) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەرنامەیەکدا لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا رایگەیاند، "پێویستە پێش دەستپێکردنی ئەو پرۆسەیە هەندێک ناوچەی کێشە لەسەر کاری لەسەربکرێت و بەباشی بەرێوەببردرێت، هەروەها هۆکاری سەرەکی بەرهەمهێنانی ئەو هەموو پەنابەرە سووریایە، كە بە ملیۆنان پەنابەری سووری لە دەرەوەی وڵاتن و کێشەی لەگەڵ گەڵی خۆی و ئۆپۆزسیۆنیش هەیە، لەئێستادا زیاتر لە سێ ملیۆن سووری لە تورکیادا دەژی و زیاتر لە پێنج ملیۆن سووری لەوناوچانە دەژین کە تورکیا و وڵاتانی تر لەو ناوچانەن کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی رژێمی سووریان، ئەگەر دەستوەردانمان لەو ناوچانە نەکردبا ئەو پێنج ملیونەش کۆچیان بۆ تورکیا دەکرد، ئەمەش هۆکارێکە بۆ مانەوەمان لە سووریا چونکە ئەو مرۆڤانە هەست بە سەڵامەتی ناکەن بەرامبەر بە رژێمی ئەسەد."

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، "لەنێو حکوومەتی سووریا هیچ سیستەمێکی تۆکمە نییە بۆ ئەوەی رێگریی لە هاتنی پەنابەری زیاتری سووری بگرێت بۆ تورکیا، ئەوان بە ئۆپۆزسیۆنی خۆیان چیان پێدەکرێت ئایا چ جۆرە سیسیەمێک دادەمەزرێنن؟ چۆن لەگەڵ گەلەکەت و پەنابەرانت ئاشت دەبیتەوە؟ بەراستی دەبێت ئەو خاڵانە سەرنجی بخرێتە سەر."

 فیدان راشیگەیاند، "ئێمە هەماهەنگیەکی چڕمان هەیە لەسەر بابەتی پەنابەران و هەڕەشەکانی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەیان لەنێو خاکی سووریا، هەروەها دیدگای سەرۆکەکەمان و هێزە چەکدارییەکانمان و ڕێکخراوی هەواڵگریی (میت) و هەنگاوە دیپلۆماسییەکانمان زۆر بەڕوونی دیارە، نامانەوێت کێشەکان زیاتر پەرەبسێنێت، هەروەها هیچ ململانێیەک لەنێوان ئێمە و سووریا نییە، ئێمە بەردەوام دەبین لە شەڕی دژی تیرۆر، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئامادەیە لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا کۆببێتەوە."

لەدرێژەی قسەکانیدا فیدان رایگەیاند، "یەک لەسەر سێی خاکی سووریا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی پەکەکە و یەپەگە داگیرکراوە کە ئەمریکا پاڵپشتیان دەکات، ئەو شوێنانەی داگیکراوە دەوڵەمەندە بە سامانێکی زۆری نەوت، بەتایبەت ئەوەش سوودێکی زۆری بۆ سووریا دەبێت." 

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەشڵێت، "من پێم وایە ئەگەر کێشەکان بەویستی تورکیا چارەسەر بکرێت کە بەرنامەی بۆ داناوە، لەبارەی پرسی سووریا و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان ئەوکات ئیدارەی سووریا بەئاسانی دەتوانێت کێشەکانی تر چارەسەر بکات." 

لەبارەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئیدارەی سووریا گوتی، "ماوەیەکە بەئامادەبوونی رووسیا و ئێران لەگەڵ ئیدارەی سووریا بەشێوەی شاندی سەربازیی و هەوڵگریی دانوستاندنمان کردووە، لەدوای ساڵی (2017) بەهۆی بوونی فۆرماتی ئاستانە و رێککەوتنی سەربازانی تورکیا و رووسیا بارودۆخی ناوچەکە سەقامگیری بەدەستهێناوە، هەروەها هیچ ملمڵانێیەک لەئێستادا نییە، تارادەیەک شەڕی سادر لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سووریا ڕوویداوە و ئەگەر ئاواش بەردەوام بێت هەر لایەنێک لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە کەشێکی بێدەنگ بەدەست دێنین." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین