ئازەربایجان و ئەرمینیا پەیوەندییەكانن ئاسایی دەكەنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئازەربایجان ڕایگەیاند، نزیکین لە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەرمینیا، هەنگاوی گرنگمان گرتووەتە بەر، بەردەوام دەبین تا گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.

ڕۆژی شەممە (حەوتی ئەیلوول/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاوی کردەوە، ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان ڕایگەیاند، "لەگەڵ ئەرمینیا پرۆسەی دیاریکردنی سنوورەکانمان دەستپێکردووە، لەسەر نزیکەی (80٪) ی دەقی پەیمانی ئاشتی ڕێککەوتووین".

سەرۆکی ئازەربایجان گوتیشی، "پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی دانوستانەکانی نێوان وڵاتەکەمان و ئەرمەنستان نیشانی دەدەن کە ئێمە لەسەر ڕێگای ئاشتیداین. ئێمە چالاکانە بەردەوامین لە گفتوگۆکان و بەردەوام دەبین لە داهاتوودا".

عەلیێڤ، "هیوای خواست دەستپێشخەری ئازەربایجان بۆ دەستپێکردنی دانوستاندنەکانی ئاشتی ببێتە هۆی واژۆ کردنی پەیمانی ئاشتی کە گرنگییەکەی بە تەنها بۆ باشووری قەوقاز نییە بەڵکو بۆ هەموو جیهانە".

لە (1991) وە گرژی و ناکۆکی هەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان باکۆ و یەریڤان، کاتێک سوپای ئەرمەنستان کاراباخی داگیر کرد. لە (2020) دا لە شەڕێکی (44) ڕۆژیدا زۆربەی ئەو ناوچانە لەلایەن ئازەربایجانەوە ئازاد کرا، کە دوای ڕێکەوتنی ئاشتی بە ناوبژیوانی رووسیا کۆتایی هات کە دەرگای کردەوە بۆ ئاساییکردنەوە و دیاریکردنی سنووری نێوانیان. دواتر ئازەربایجان توانی لە ئۆپراسیۆنێکدا کۆنتڕۆڵی تەواوی کاراباخ بکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین