لە توركیا چۆن ئیدانەی كوشتنی گەنجە كوردەكەی دهۆك دەكرێت؟
تایبەت بە نوچە نێت
ئا: دنیا ئەحمەد
حەکیم لوقمان، گەنجێکی دانیشتوی سنووری پارێزگای دهۆکە، لە ئەستەمبۆڵ لەلایەن گروپێکی (12) کەسیەوە هێرشی دەکڕێتە سەری و بەچەقۆ دەکوژرێت، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا رایانگەیاندووە لەدوای رووداوەکە بەدواداچوون بۆ کوشتنی حەکیم دەستیپێکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، حەکیم لوقمان لە ئەکسارەی شاری ئەستەمبۆڵ لە ئۆتێلێک لەگەڵ هاورێکانی و براکەی ماوەتەوە، لەدوای ئەوەی بەتەلەفۆن لەگەڵ خزمێکی بەکوردی قسەدەکات لەلایان گروپێکی (10) کەسی نەناسراوە دەبێتە شەڕیان و چەقۆ بەردڵی دەکەوێت و هەرلە شوێنی ڕووداوەکە گیان لەدەستدەدات.
بەگوتەی کەسوکاری حەکیم کە لەگەڵیدابوونە رایانگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەزمانی کوردی قسەی کردووە، هێرشی کراوەتەسەری و کوژراوە، لەپاشان تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.
لەدوای هێرشەکە تاوانبارەکان هەڵهاتوون، هاورێکەی لوقمان و براکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران پاشان ئازادکران، پارێزگاری ئەستەمبۆڵ لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنی حەکیم هێزەئەمنیەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
ئەکرەم ئامۆزای لوقمان بە ڕۆژنامەوانی راگەیاند، "ئێمە لە هۆتێل ژورێکی سێ نەفەریمان گرت، لەهۆتێلەکە هاتووینە کافێیەک بۆئەوەی نانێک بخۆین، حەکیم بە تەلەفۆن بەکوردی قسە لەگەڵ ئامۆزایەکی دەکات لە بەریتانیا، گروپێک کە دەزانن ئەمە کوردە دەبێتە شەریان و بەچوقۆ لە دڵی دەدەن و پێش ئەوەی بیگەینە نەخۆشخانە حەکیم گیان لەدەستدەدات، گروپەکە کفریان کرد، حەکیمش تورکی دەزانی بەڵام پێداگیری دەکرد و قەبووڵی نەدەکرد ئەوانیش چەقۆیان لێدا."
حەکیم خەڵکی ناحیەی کەلەکچییە، تەمەنی (38) ساڵ بوو و خاوەنی هەشت منداڵە، هەروەها لە دهۆک کڕین و فرۆشتنی بە ئۆتۆمبێلەوە دەکرد و بڕیارە تەرمەکەی لەوێ بەخاک بسپێردرێت.
رێکخراوە ناحکومییەکانی تورکیا لەراگەیێندراوێکدا نارەزاییان دەربڕی لەکوشتنی ئەم گەنجە هەروەها داوایان لە حکوومەت کرد کە ڕێوشوێنی توند بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لەم رووداوانە کە لەئێستادا لە ئەستەنبۆڵ هاوشێوەی ئەو رووداوانە زۆربووە.
هەر لەبارەی ئەو رووداوە کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی تورکیا لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لەپەیامێکدا عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیایان تاک کرد بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ رووداوەکە بکات و ئیدانەی هێرشەکەیان کردوو رایانگەیاند، "دەمانەوێت بە زووترین کات تاوانباری هێرشەکەی سەر حەکیم لوقمان بدۆزرێتەوە و لەمەو بەدوا هێرشە رەگەزپەرستییەکانی تورکیا بوەستێندرێت."
تونسێر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە لاپەرەی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، "ئەو چەقۆیەی لەدڵی لوقمان حەکیم دراوە، هێرشێکە کوردەکان دەکاتە ئامانج، ئیدانەی ئەم کوشتنە دڕندانەیە دەکەم، هەر لەبەرئەوەی لە چایەخانەیەک بە کوردی قسەی کردووە لەلایەن (12) کەسەوە بە چەقۆ کوژراوە."
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، "سیاسەتی ئەکپارتی و مەهەپە کەش و هەوای سیاسەتی کۆمەڵایەتی ژەهراوی کردووە دژی کوردەکان، حکومەتی تورکیا بەرپرسیارە لەم رووداوە ڕێکخراویانە ماوەیەکە هێرشدەکرێتە سەر کرێکارانی کورد و زمان و فەرهەنگ و گۆرانی کوردی ، تەنانەت گروپ هەیە بەدەمامکەوە دەتوانێت بچنە نێو جەماوەری یاریگا وەک ئەوەی دەچنە شەڕ وهەڕەشەدەکەن لایانگریی حکومەتیشن، لەکۆتایی بوونە هۆکاری بەفیڕۆدانی ژیانی گەنجێکی کورد."
بەکرهان راشیدەگەیێنێت، "ئەمە ڕق و کینەیە، بۆیە دەمانەوێت دەسەڵات ئاگاداربکەینەوە وازبهێنێت لە بەکارهێنانی وتار و ڕەگەزپەرستی و نمایشەکانیان، بەو کارەیان کۆمەڵگا بەڕەو هەڵەیەکی کۆمەڵایەتی دەبەن."
لە لایەكی دیكەوە جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی کوژرانی گەنجەکەی دهۆک لەلاپەرەی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "بەگوێری لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕووداوەکە پەیوەندی بە قسەکردن بە کوردییەوە نەبووە، بەڵکو بەهۆی گفتوگۆیەکی تر بووە."
یڵماز لەبەشێکی دیکەی پەیامەكەی نووسیویەتی، "بەهۆی ئەو رووداوەوە دەیانەوێت حکوومەت تۆمەتبار بکەن، قسەکان گوزارشت لە ڕاستییەکان ناکات و ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ زمانی کوردی و هیچ هاوڵاتیەکی کورد نییە، کێشەی ئێمە لەگەڵ ئەوانەیە دەیانەوێت وڵاتەکەمان دابەشبکەن و سەرنجیان لەسەر تیرۆرە."
جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژە بەوە دەكات ، "هەرکاتێک بەهۆی ئەوەی هەرکەسێک بەزمانی کوردی قسەی کردووە، هێرشی بکرێتەسەری ئێمە دژی دەبین، وە بە یاسا ڕووبەڕووی دەبینەوە، بەڵام ئەوانەی دەیانەوێت ئەو رووداوانە بقۆزنەوە و بگۆرن بۆ نەزمی سیاسی، ئەوانە هەڵەن و دەیانەوێت هێڵی هەڵەی سیاسی دروستبکەن، هەروەها تاوانبار لەرێگەی دادوەرەوە سزا دەدرێت و پرۆسەکە یەکلایی دەبێتەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment