سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری كشتوكاڵی شانشینی ئوردن دەكات کوردستانی

نوچە نێت

لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خالد حنیفات وەزیری كشتوكاڵی شانشینی ئوردن و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارێك گفتوگۆیان پەیوەندییەكانی هەردوولا كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (26/ ئاب/ 2024) سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری كشتوكاڵی ئوردن كرد، لە دیدارەكەدا وەزیری كشتوكاڵی ئوردن سڵاوی تایبەتی (شا عەبدوڵڵا)ـی پاشای ئوردنی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و ئەوەشی خستەڕوو كە پاشا و گەل و حكوومەتی ئوردن خۆیان بە دۆستی گەلی كوردستان دەزانن. وەزیری كشتوكاڵی ئوردن ستایشی ئەو بووژانەوە و پێشكەوتنەی كرد كە سەرباری بوونی قەیران و گرفت و ئاستەنگی زۆر، لە ماوەیەكی كەم لە هەرێمی كوردستاندا هاتووتە ئاراوە و داوای كرد كە پەیوەندییەكانی هەردوولا لە ئاست و بوارە جیاجیاكان بە تایبەت كشتوكاڵ و ئاوەدانكردنەوە بەرفراوانتر ببن.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی، (شا عەبدوڵڵا)ـی پاشای ئوردنی وەك دۆستێكی نزیك و برا وەسف كرد و وێڕای ئاماژەپێدان بە پەیوەندیە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن، جەختی لە بەردەوامی و بەهێزتركردنی ئەو پەیوەندییانە كردەوە.بارودۆخی سیاسی و ئالنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەكە و عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین