پەیوەندییە ئابوورییەکانى فەرەنسا و هەرێمى کوردستان
ڕاپۆرت:
فەرەنسا وڵاتێکە پەیوەندى ئابوورى گەشەدارى باشى هەیە، دووەم ئابوورى ئەوروپایە دواى ئەڵمانیا، حەوتەم ئابوورى جیهانیشە، لەم بوارانە زیاتر بە ناوبانگە، پیشەسازى کیمیاویى، کەرتى گەشتیارى، هەروەها ساڵانە بایى (550)ملیۆن دۆلار هەناردەکردنى هەیە بۆ وڵاتانى دەرەوە.
پەیوەندى ئابوورى عێراق و فەرەنسا: پێشتر عێراق و فەرەنسا هاوبەشى ئابوورى بوون لە ساڵانى (1970) و (1980)کان، لە سەرەتاى (1990)وە کە ئابلۆقەى ئابوورى خرایە سەر عێراق، ئیتر فەرەنسا کشاییەوە تاوەکو (2015) ئیتر هێدى هێدى جارێکى تر دەست بە جموجۆڵى بازرگانى کرایەوە، بەڵام زۆر کەمتر لەو قەبارە زۆرەى کە پێشتر هەبوو. ئێستا بە بڕى (7) ملیار دۆلار کە گرێبەستێکى وزەیە لەگەڵ عێراق ئەنجامى داوە، بە بڕى (3) ملیار دۆلاریش ئێستا فەرەنسا لە عێراق وەبەرهێنان دەکات.
پەیوەندى ئابوورى هەرێمى کوردستان و فەرەنسا
تا ئێستا (35) کۆمپانیاى فەرەنسى لە هەرێمى کوردستاندا هەیە، نزیکەى بایى یەک ملیار دۆلار جموجۆڵى بازرگانى و پەیوەندى ئابوورییان هەیە، فەرەنسا چوار کارگەى خۆراک لە هەرێمى کوردستان دادەنێت، ئەم کارگانە زیاتر بۆ ئەوەن تا بەرهەمى کشتوکاڵى ناوخۆى کوردستان هەر لە کارگەکانى خۆیدا بکرێتەوە بە خواردنى ناو قوتوو و لە ناوخۆدا ساخ بکرێتەوە، بۆ پشتیوانى کەرتى ئابوورى.
لە هەرێمى کوردستان هەندێ بەرهەم هەناردەى فەرەنسا دەکرێت، لەوانە هەنارى هەڵەبجە، تەحینى ئامێدى، زەیتى زەیتوون، ئەمانە ڕێژەکەى کەمە لە چاو گەورەیى فەرەنسا، بەڵام سەرەتایەکى باشە بۆ دروستکردنى پردێکى ئابووریى تۆکمە.
لە فەرەنساوەش ئۆتۆمبێل و شەراب و ماددەى خۆراکى، کەرەستەى پیشەسازى، لەگەڵ کەرەستەى جوانکارى میکیاژ و کەلوپەلى ژنان هاوردەى هەرێمى کوردستان دەکرێن.
سەرچاوە: رووداو
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment