پارتى: یەکێتى فرمێسكی تیمساحی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتى شنگال دەڕێژێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (4-8-2024) بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵیادى کۆمەڵکوژى ئێزدییەکان وەڵامى ڕاگەیێندراوێکى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى دەداتەوە و دەڵێت، یەکێتى "فرمێسكی تیمساحی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە ڕشتووە و هەوڵی داوە ئەو كارەساتە نیشتیمانی و نەتەوەییە بۆ مەرامە بەرتەسكە سیاسیە و حزبیەكانی خۆی بقۆزێتەوە و ڕاستییەكانی ئەو كارەساتە بشێوێنێت."
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان:
لە یادی دەساڵەی كارەساتی شنگالدا مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە تێیدا فرمێسكی تیمساحی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە ڕشتووە و هەوڵی داوە ئەو كارەساتە نیشتیمانی و نەتەوەییە بۆ مەرامە بەرتەسكە سیاسیە و حزبیەكانی خۆی بقۆزێتەوە و ڕاستییەكانی ئەو كارەساتە بشێوێنێت.
هەموو خەڵكی كوردستان و تێكۆشەر و خەباتگێڕان و هێزی هاوپەیمانان شاهیدی ئەوەن، كە ئەوەی لە شنگالدا خوێن و قوربانی و زیانی دا پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە حوزنێكی گەورەی نیشتیمانی وەك كارەساتی شنگال، پارتی وەك هەمووجار بە تەنیا مایەوە و بەتەنیا شانی دایە بەر بەرپرسیارێتی، چ لە پەنادانی ئاوارەكان، چ لە ڕزگاركردنی ڕفێندراوەكان و هەروەها ڕزگاركردنی دەڤەری شنگال لە دەستی داعش.
جیهان شاهیدە پێشمەرگەی پارتی چۆن بەرگریی کردووە و چۆن ئەفسانەی داعشی شکاندووە. مێژوویەکی زۆر کۆن نیە، گەلی کوردستان باش لەیادیەتی بۆ تۆماركردنی داستانی گەورە لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكردنی بهنداوی موسڵ و ئازادكردنی ڕەبیعە و ئازادكردنی زووماڕ و شكاندنی ئابڵۆقەی چیای شنگال و دواجاریش ڕزگاركردنی شنگال لە دەستی تیرۆریستانی داعش، سەدان شەهید و برینداری بەخشی و ماوەی دووساڵ سەرۆك بارزانی خۆی لە بەرەكانی شەڕ مایەوە و هەتا شنگال ئازاد نەكرا، نەگەڕایەوە. سەرۆك بارزانی ئەو بەڵێنەی گەیاندەسەر، كە بە بابەشێخ و ئێزیدیەكانی دابوو، كە ئێزیدخان دەمێنێ و سەری داعش دەبێ بكەوێتە ژێر پێی ڕۆڵەكانی كوردی ئێزیدی.
لێرەدا ڕایدەگەیێنین موزایەدات و ڕشتنی فرمێسكی تیمساح بۆ ئێزیدیەكان و چەواشەكاری هیچ لە وێنەی ڕاستییەكان ناگۆڕێت، بە تایبەت کە ئەو موزایەداتە لەلایەن ناپاک و کاڵفامەکانەوە بێت. وەک ڕۆژی ڕووناک دیارە ئەوەی لە خەمی شنگالە و خاوەنی شنگالە و ئاوێتەیە لەگەڵ ژان و ئازاری خوشك و برایانی ئێزیدی تەنیا پارتی بووە و هەر پارتی دەمێنێتەوە.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
4-8-2024
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment