سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌ تۆماس زایلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد، لە دیدارێكدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئەمڕۆ شەممە (سێی ئاب/2024) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا كرد، له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدایان تاوتوێ کرد و دوا هه‌نگاوه‌کان و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆی هه‌ردوولایان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌ ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها پشتگیرییان بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به‌ لێکگه‌یشتن دووپات کرده‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا گوتی: هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئه‌وه‌ی یارمەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵی بده‌ن بۆ کاراکردنی ئابووری و دەرفەته‌کانی کار.

له‌ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسیان له‌ یادی ده‌ ساڵه‌ی جینۆساید و دۆخی ئێستا و داهاتووی ئێزدییان و پێکهاته‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق کرد، هه‌وره‌ها تیشکیان خسته‌ سه‌ر ڕێککه‌وتنی حکوومه‌تی عێراقی فیدرال و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنه‌وی دۆخی شه‌نگال، پرسی کۆچ و دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ به‌گشتی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین