سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەرەخۆشى لە بنەماڵەى مولازم خدر دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێیانی ملازم خدر بە کەسایەتییەکى نەتەوەیى و تێکۆشەر ناوى دەبات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (يەکى ئاب/2024) سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس ئاراستەى کەسوکارى مولازم خدر کرد، لە پەیامەکەى دەڵێت، "بەخەم و پەژارەی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و نەتەوەیی نوعمان عەلوان سوهەیل ئەلتەمیمی (ملازم خدر)، سەرۆکی رێکخراوی پشتیوانانی شیوعییەکانی عێراقمان پێگەیشت."

لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هاتووە، "کۆچکردوو تێکۆشەرێکی حیزبی شیوعی عێراق و یەکێکبوو لە سەرکردە دیارەکانی شەڕی هەندرێن لە ساڵی (1966) لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، ژیانی خۆی بۆ تێکۆشان لەپێناو عێراقێکی دیموکرات تەرخانکرد و بووە جێگەی رێزی هەڤاڵ و سەرکردە نیشتمانییەکانی کورد و عێراق."

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکات، "بەشداری خەم و پەژارەیانین، داوا لە خوای گەورە دەکەین کە گیانی پاکیبخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین