سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی كۆبووەوە
نوچەنێت
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (31/تەمووز/2024) لە دووەم ڕۆژی سەردانیدا بۆ تاران، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، دۆخی ناوخۆی عێراق و ههرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی خرایە بەر باس و دەربارەی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە بیروڕایان گۆڕییەوە."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و محەممەد باقر قالیباف، جەختیان لە برەودان "بە پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا كردەوە و هاریكاریی هاوبەشیان لهسهر ئاستی ناوچهکه بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی بە پێویست زانی."
لە كۆبوونەوەكەدا كە شاندی یاوەری سەرۆك، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆك، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئامادەی بوون، باس له چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش کرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment