حکومەتى هەرێم زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانى سنوورى ماددەى (140) دابەش دەکات کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "پاڵپشت بە فەرمانی مەسرور بارزانی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی حكوومەتى هەرێمی كوردستان له‌ سنووری ماددەی 140 دابەش دەكرێت."

ئەمڕۆ یەكشەممە (28-7-2024) ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی كرد و ڕایسپاردووین "بۆ ئەوەی كاری پێویست ئەنجام بدرێت بە پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنیشیانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاریی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن."

‎ساسان عەونی دەشڵێت، "نووسراومان ئاراستەی گشت وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی پاڵپشت بە ڕەزامەندیی ڕێزدار جەنابی سەرۆكوەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە پێدانی فۆڕمی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاریی ناوچەكانی ماددەی (140) دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن و لەگەڵ لیستی وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگانی نەبەستراو بە وەزارەت بەرز بكرێتەوە و دواتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار شوێنی وەرگرتنی زەوییان بۆ لە نزیكترین شوێنی نیشتەجێبوون یان بوونی زەوی بەردەست دەستنیشان دەكات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین