وەزیری تەندروستی یۆنان ئەردۆغان بە تێکدەر ناودەبات تورکیە

نوچە نێت

ئەدۆنیس جۆرجیادێس رەجەب تەیب ئەردۆغان بە تێکدەر ناودەبات و دەڵێت، "یۆنان وڵاتێکە خاوەنی هاوپەیمانی زۆر بەهێزە، تورکیاش کێشە لە هەموو شوێنێک دروستدەکات. من تێناگەم بەرامبەر بەئێمە چ هەیە ئەوەندە ئەردۆغانی بێزاربکات، حکوومەتەکەمان لەم پێنج ساڵەی کۆتایی بەرەو پێشوەچونێکی زۆری بەخۆوە بینیوە ئەمەش وایکردووە تورکیا بکەوێتە دۆخێکی سەخت و نارەحەت بووە."

ئەمرۆ سێشەممە (23/تەمموز/2024) ماڵپەری (جمهوریەتبڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەساڵی (2024) ئەوکاتەی لەنێوان هەردوو تورکیا و یۆنان گرژی هەبوو رایگەیاندبوو، "داگیرکاری دورگەکان پەیوەندی بەئێمەوە نییە، کات و ساتی هات ئەوەی پێویستبێت ئەنجامی دەدەین، ئەی ئێوە نایزانن لەوانەیە لەناکاو شەوێک بێین بەسەریان دابدەین."

وەزیری تەندروستی یۆنان بەپێکنینەوە دەڵێت، "هەرکاتێک ئەو قسەیەم گوێ لێدەبێت پێدەکەنم، ئێمەش دەتوانین بە فڕۆکەی (ئێف 35) شەوێک لەناکاو بچینە سەر تورکیا ئایا بینوتانە لەیەمەن چی دەگوزەرێت، ئەگەر وەک ئێمە لەوجۆرە فڕۆکەیەت هەبێت دەتوانیت لەشوێنێکی نادیار شەوێک لەناکاو لە ئەنقەرە بیت، من ناڵێم ئەم کارە دەکەین چونکە نامانەوێت بیکەین، بەڵام کاتێک ئەردۆغان ئەم شتەی گوت پێکەنینم هات، باشە بەچی شەوێک دێیە یۆنان؟ بەو پێڵاوانەی کە خاوەنی؟ " 

ئەم وەزیرە رایگەیاند کە کێشەی سەرەکی یۆنان و تورکیا پرسی قوبڕسە، سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانیش ئاماژە بەوە دەکات، لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری قوبرس هەنگاوێکە بۆ گفتوگۆ، هەموو لایەنەکان دەیانەوێت داگیرکاری نایاسایی لە قوبرس چارەسەربکرێت، ئەردۆغان دەڵێت نابێت ئەو پرسە گفتوگۆی لەسەربکرێت. من دەپرسم ئەی بەگفتوگۆ چارەسەرنەکرێت ئەی بەچی دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین