سوودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كەركوك دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ هێزە سیاسییەکان ئەنجام دەدات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لە کەرکوک.

رۆژی پێنجشەممە (18/تەمموز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوزبڵاویکردەوە، پاش ئەوەی لە دانیشتنی یەکەمدا لایەنە سیاسییەکان نەیانتوانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێرن، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بەم پرسە ئەنجام دەدات.

عەلی حەمادی، بەڕێوەبەری دیاریکراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک جەختی لەوە کردەوە، “پێویستە هەموو ئەندامانی ئەنجومەن و لایەنە براوەکان لە ماوەی (30) ڕۆژدا بگەنە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی.”

هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یەکەم دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ دیاریکردنی پارێزگار و سەرۆکی نوێی ئەنجومەن ئەنجامدا، بەڵام دانیشتنەکەی دواخرا، چاوەڕێی لایەنە سیاسییە جیاوازەکان دەکرێت بگەن بە ڕێککەوتن بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسەکە.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان لە (18) ی کانوونی یەکەمی (2023) ئەنجامدرا، کورد (8) کورسی، عەرەب (6) کورسی و تورکمان (2) کورسی بەدەستهێنا، تاوەکو ئێستا نەتواندراوە حکومەتی خۆجێی لە کەرکووک پێکبهێندرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین