عەلی باباجان و ئەحمەد داودئۆغڵو خۆیان بۆ سەردەمی دوای ئەردۆغان ئامادە دەکەن؟ بیروڕا

نوچە نێت

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

سوعات ئۆزچەلێبی، نووسەر و شارەزا لە پەیوەندییە سیاسەیەکان سەبارەت بە گۆڕینی ئاراستەکانی سەرۆکی پارتەکانی ئایندە و دیڤا دەڵێت، "لێكدانەوەكانیان هەڵەیە، لەمەوبەدوا ئەو سەرکردانە لەلای خەڵک وەک منداڵێکی تازە لەدایکبووی مردوون." 

 ئەو پارتانەی لە هەڵبژاردنەکانی (14)ی ئایار و (31)ی ئادار لە هاوپەیمانی میللەت بەشداربوون، نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبێنن و ئێستادا بوونەتە دادپەروەری سیاسی تورکیا و ستراتیژیی خۆیان گۆرییووە.

 هەریەک لە عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیڤا و ئەحمەد داودئؤغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە و عەبدوڵڵا گوڵ، سەرۆك كۆماری پێشووی توركیا كە هەوڵی گەرانەوەی بۆ ناو سیاسەت دەدا کە زانیان ناتوانن لە ناو ئۆپۆزسیۆن بازنەیەكی فراوان بەدەستبێنن و دەستیان کردووە بە رەخنەگرتن لە ئۆپوزسیۆن، لێرەدا پرسیارەک دێتەپێشەوە کە ئایا ئەمانە خۆیان ئامادەکردووە بۆ سەردەمی دوای ئەردۆغان. 

عەلی باباجان، لە دەڵێت، "ئێمە سەیری دەسەڵاتدارانی حکومەت و ئۆپۆزسیۆن دەکەین بزانین بەرژەوەندیمان لە کوێیە، هەرکاتێک بچووکترین کێشە دروست دەبێت ئەوکات ئۆپۆزسینۆن دێتەوە یادی لەبنەرەتدا کێ بووە، هاووڵاتییەک پشتیوانی فەلەستین دەکات بریندار دەکرێت بەوردی سەیرکەین ئۆپۆزسیۆن پشتیوانی توندوتیژی دەکات، ئایا بەتەواوەتی دەستیان گەیشتووە بە دەسەڵات؟ لێرەدا کوا ئۆپۆزسیۆن، تەنیا لایەنگری قازانج و نادادپەروەرین." 

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندەش سەبارەت بەو هەڕەشانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت، "بەرێز ئەردۆغان لەژیانی سیاسەتمدا و لە پێشتریش کێشەی یاساییم لەگەڵی هەبووە، پێموانیە کێشەیەکی شەخسیم لەگەڵیدا هەبێت، لێک جیابوونەوەی من و ئەو لێک جیابوونەوەیەکی کەسی نییە و پێموایە لە پێشتر بەرگریم لێکردووە ئەوکاتەی ڕووبەڕووی مەترسی کەسایەتی ببۆەوە."

داودئۆغڵو ئاماژە بەوەش دەكات، لەئێستادا مەترسییەکی جددی زۆر هەیە چاوەروانی ئەردۆغانە، ئەگەر هاتوو تورکیا نەبێتە ولاتێکی دیموکراسی و لەتورکیا هەندێک ڕێسای یاسایی جێبەجێ نەکرێت بەئەردۆغانیشەوە هەمووتاکێک ڕووبەرووی رڤانشیزم دەبێتەوە، من پێموایە ئەگەر هاتوو تورکیا ببێتە ولاتێکی دیموکراسی و هەندێک رێسای شەرعی دابمەزرێت لێرەدا زیاتر ئەرۆغانیش دەپارێزێت.

لەلایەکی تر باس لەوەدەکرێت کە (7) پەرلەمانتاری ئی پارت و پارتی ئایندە دەستلەکاربکێشننەوە و دەچنە ریزەکانی ئەکپارتی.

ئەوانەی لە ئەکپارتی جیابوونەتەوە واخۆیان پیشان دەدەن کە لێدوان دژی ئەردۆغان دەدەن و رەخنە لە ئەکپارتی دەگرن، بەڵام لەڕاستیدا لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو شکستێکی راستەوخۆ و ناراستەوخۆیان بەسەرهات، دەنگدەرانی رابردووی ئەکپارتی و کۆنەپەرستان و ناوەڕاستی راست ڕاستەوخۆ سەرکردەکان و ئەوپارتانەیان پشتگوێ خست و دەنگیان پێنەدان هەربۆیەش ڕووبەڕووی شکستێکی گەورەبوونەوە و ئێستاکەش دەنگدەر هەمان بۆچوونی هەیە بەرامبەریان.

داودئۆغڵو و باباجان و گوڵ لەیادیان چووە بەر لە (10)ساڵ ئەوان هاوبەشی ئەو هەڵانەی نێو ئەکپارتی بوون، واخۆیان پیشان دەدەن کە سەرکردەن  و رۆژانی خۆش دەگەرێننەوە و خەریکی دۆزی نوێن وەک سەرەتای دروستکردنی ئەکپارتی. 

وابیردەکەنەوە ئەم دۆخەی ئێستا بۆ خۆیان نا هەمووی تەنیا بۆ جەهەپە و ئۆپۆزسیۆنە  تەنیا دەیانەوێت شانبەشانی ئۆپۆزسیۆن بوەستن،  پێموایە ڕوانگەیەکی لەخۆ زیادکردنە کە لێیانەوە سەرهەڵدەدا، وابیردەکەنە ئەگەر دژایەتی جەهەپە بکەن ئەکپارتی لە دژی ئەوان کاردەکات و تەنیا ئامانجیان پارتەکەیان بە زیندووی لە پەرلەمان بهێڵنەوە ئەوکات موحافیزكارەكان و ناوەندە راستەکان سەر بە ئەکپارتی دەنگ دەدەن و بنکە دەتوانێت پشتیوانیان بکات هەربۆیەش هەژمارێکی هەڵەیان هەیە، ئەو پارتانە لەپەرلەمانیش پەرلەمانتارییان هەیە بەڵام خەڵک وەک منداڵێکی تازە لەدایک بووی مردوو سەیریان دەکەن و  هەموو جەماوەر پێیان وایە ئەمانە پەرلەمانتارێک نین کە جێگەی متمانەی ئەوان بن. "

هەم باباجان، هەم داودئۆغڵو تاوەکو ئێستاش بە هەموو هەوڵەکانیان و بەرامبەر بە کاریزمای ئەردۆغان نەیانتوانی هاوسۆزی دەنگدەران بەدەستبێنن، ئەردۆغان واسەیردەکات ئەو لایەنانە ناتوانن لەسەرپێیان بە هێزەوە بوەستن و دەستوەردانیان لە گروپە پەرلەمانییەکان کردوو، سەیریش نییە هەتا کۆتایی ئەم ساڵ هەردووپارت زۆر بە جددی بتوێنەوە.

لەلایەکی تر پارتی رەفای نوێ توانی سەرکەوتن لەسەر هێڵی ئۆپۆزسیۆن بەدەستبێنێت و بەهۆی ستراتیجییەکەیەوە لەنێو هاوپەیمانی جمهوریش مایەوە، ئەوان پێیان وابوو بۆ مانەوەیان هەستێکی جیاوازیان هەبوو ببونە خاڵێکی سەرنجراکێشی دەنگدەران بەهۆی ئەوەی دووربوون لە شەش پارتەکەی سەرمێز، ئەوە تەنیا هەڵبژاردەی دەنگدەران نییە لەهەمان کاتدا ئاراستەی سیاسەتی ستراتیژی و حەزی دەنگدەران بوو کە بخوێندرێتەوە، نابێت بڵێین ئەنجامەکان لەسەر کێشەکان و هەندێک بابەت بوو هەڵەیەکی گەورەیە لەم کۆیاییانەش دەرەنجامی دراماتیکییەکانی گرینگیدان بەخۆیان دەبینین بەتایبەت لە سەرکردە سیاسیەکانی پارتەکان."

سەرچاوە: ماڵپەڕی بیرگون

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین