سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌واڵى ئه‌كره‌م ساڵح ده‌پرسێت کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان فەرمان دەکات بە دواداچوون بۆ کەیسى هەوڵى تیرۆرکردنى بەرپرسى لقى (22)ـى پارتى لە کەلار دەکات و دەشڵێت، دەبێ "ڕووبه‌ڕووى یاسا بكرێنه‌وه."

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (16/تەمموز/2023)‌ سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، هه‌واڵى ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسى لقى (22)ى پارتى دیموكراتى كوردستانى پرسى كه‌ دوێنێ له‌به‌رده‌م ماڵى خۆیدا له‌ كه‌لار له‌ هه‌وڵێكى تیرۆركردن به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبیله‌كه‌ى، ڕزگار بوو."

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "وێڕاى هه‌واڵپرسى و هیواى سه‌لامه‌تى بۆ خۆى و یاوه‌رانى بریندارى، سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌ تیرۆرستییه‌ و هه‌موو هه‌وڵێكى تیرۆرى سیاسى كرد و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كه‌ ده‌كه‌ن تاكو ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه‌ و ڕووبه‌ڕووى یاسا بكرێنه‌وه‌."

لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌كره‌م ساڵح "وێڕاى ئاماژه‌كردن به‌ چۆنیه‌تیى هه‌وڵه‌ تیرۆرستییه‌كه و زیانه‌كانى‌، سوپاس و پێزانینى بۆ خه‌مخۆرى و هه‌واڵپرسى و به‌دواداچوونى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین