وەزیرى دەرەوەى عێراق: لەم نزیکانە تورکیا و سووریا لە بەغدا کۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، لەو نزیکانە کۆبوونەوەى سێقۆڵى لەنێوان بەرپرسانى تورکیا و سوور لە بەغدا بۆ گفتوگۆ لەسەر قەیرانى سووریا دەکرێت، دەربارەى سوپاى تورکیا لەناوخاکى عێراق دەڵێت، تا ئێستا لەگەڵ بەرپرسانى ئەنقەرە نەگەیشتوینەتە رێککەوتن.

پێنجشەممە (11/ تەمموز/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، عێراق دەستپێشخەرى کردووە ئەوەى نێوەندگیرى نێوان ئەنقەرە و دیمەشق بکات، لەو چوارچێوەیەش لە واشنتن گفتوگۆمان لەگەڵ هاکان قیدان بۆ رێکخستنى دیدار لەگەڵ لایەنى سووریا لە بەغدا کردووە.

فوئاد حوسێن جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، عێراق لەگەڵ سووریا لە گفتوگۆکانى بەردرەوامە و لە داهاتووێکى نزیک وادەى ئەو دیدارە سێقۆڵییە چاوەڕوانکراوە لە بەغدا دیارى دەکەین.

سەبارەت بە بڕیارى نێوەندگیریش ئێمە هەڵکردنى گڵۆپى سەوز چ لە سیاسەتى دەرەوە یاخود ناوەوە لە وانەى دیکە وەرناگرین, بەڵام لەگەڵ دۆست و هاوپەیمانانمان گفتوگۆ لەسەر ئەو هەنگاوانە دەکەین کە دەیگرینەبەر بەتایبەت سەبارەت بەو شتانەى پەیوەستە بە ئاسایش و سەقامگیرى ئەو ناوچەیە.

دەربارەى کاریگەرییەکانیش وەزیرى دەرەوەى عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر ئەو وڵاتە بگەنە ئەنجامێکى گرنگ و چارەسەرى کێشەکان بە رێگەى ئاشتیانە و دانوستاندن، ئەوا رەنگدانەوەى ئەرێنى لەسەر عێراقیش دەبێت.

دەربارەى هاتنى سوپاى تورکیا بۆ سنوورەکانى عێراق، فوئاد حوسێن دەڵێت، لە (1991) لايەنى عێراق گڵۆپى سەوزى بۆ تورکیا هەڵکردووە و سوپاى تورکیا لەو کاتەوە لە هەندێک ناوچەى پارێزگاى دهۆك هەیە.

بەگوێرەى قسەکانى وەزیرى دەرەوەى عێراق لە داهاتوو گفتوگۆ لەگەڵ لایەنى تورکى لەسەر بوونى ئەو هێزانە دەکەن، هەروەک لە رابردوو لە کۆبوونەوەکانمان گفتوگۆمان لەگەڵ بەرپرسانى ئەنقەرە کردووە، بەڵام تا ئێستا لەسەر ئەو دۆسیە نەگەیشتوینەتە رێککەوتنى ئەنمى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین