سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخستنە حزبیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک مەسعود بارزانى لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەشێک ڕێکخستنە حزبیەکان ڕایگەیاند، "پارتی بۆ زیندووهێشتنەوەی ئومێد و بڕوابەخۆبوونی گەلی کوردستان دروست بووە."

ڕۆژی پێنجشەممە (11/تەمموز/2024) سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەشێک لە ئاستە جیاجیاکانی ڕێکخستنی سنووری لق و ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر کۆبوویەوە.

لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە بارەگاى بارزانى دەڵێت، سەرۆک بارزانی وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و "سوپاسی خەبات و ماندووبوونی ئەندام و کەوادیری پارتی کرد کە لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا بە خۆڕاگریی خۆیان بوونەتە مایەی ئومێد بۆ گەلی کوردستان. سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی پارتی ئەوەی دووپاتکردەوە کە پارتی بۆ زیندووهێشتنەوەی ئومێد و بڕوابەخۆبوونی گەلی کوردستان دروست بووە و ئامرازە بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان و هەر کات پارتی بەهێز بووبێت کوردستانیش بەهێز بووە."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەبەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک بارزانی "ڕۆشنایی خستە سەر سەردانی حەفتەی ڕابردوو بۆ بەغدا و هۆکارەکانی ئەو سەردانەی و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، بۆ ئامادەبووان شیکردەوە."

سەرۆک بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەست بە باری ڕێکخستنە ناوخۆییەکانی پارتی "بەرچاوڕوونی و ڕێنوێنیی پێویستی بۆ ئامادەبووان" خستەڕوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین