باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە ئێران دەکرێتەوە ئێران

نوچەنێت

بەڕێوەبەری گشتیی ئاسیای وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کردووە، کە باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە ئێران لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو چالاکییەکانی لە تاران دەستپێدەکاتەوە.

رۆژی چوارشەممە (10/تەمموز/2024)  العربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئاژانسی هەواڵی "میزان" بە پشتبەستن بە بەڕێوەبەری گشتی ئاسیای وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بڵاویکردۆتەوە، کە باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە ئێران لە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژدا چالاکییەکانی لە تاران دەستپێدەکاتەوە.

بە گوتەی موجتەبا دەمیرچی-لو، دوای دامەزراندنی حکومەتی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری نوێێ، باڵیۆزی ئێران لە ئازەربایجان-یش دەناسێنێت و دەستبەکار دەکات.

ئاژانسی هەواڵی ئازەربایجان بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە گێڕانەوە لە دەمیرچی-لو، ئاماژەی بە لێدوانی جیحون بایرامۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان کردووە، کە گوتوویەتی، دوای دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، ئێمە ئامادەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران فراوانتر بکەین.

باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران دوای هێرشێکی کەسێکی چەکدار لە مانگی دووی 2023، کە بووە هۆی کوژرانی بەرپرسی ئاسایشی باڵیۆزخانەکە و برینداربوونی دوو کەس و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات سارد بووەوە و باڵیۆزخانەکەش داخرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین